خاتوونه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌كانتانا مه‌كه‌ن !!!
خاتوونه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌كانتانا مه‌كه‌ن !!!
ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
ئه‌گه‌ر ژن و پیاو له‌زمانی یه‌كتری تێبگه‌ن بێگومان كێشه‌و ئاڵۆزی له‌نێوانیاندا كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌زمانی یه‌كتری تێ نه‌گه‌ن با مه‌به‌ست ونییازیان باش وچاك بێت وهه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بده‌ن، به‌ڵام كێشه‌كان هه‌ر ئاڵۆز ده‌بن چونكه كێشه سه‌ره‌كییه‌كه هه‌ر به‌رده‌وامه، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان له‌زمانی گفتوگۆی یه‌كتری ناگه‌ن، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ویست و ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری بۆكێشه‌كان ده‌بێته هۆی روودان وسه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌و گرفتی تر.
بۆیه پێویسته هاوسه‌ران هه‌وڵ بده‌ن له‌ئاخاوتنی یه‌كتری تێ بگه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كاتی مشت ومڕو توڕه‌ییدا، چونكه له‌م كاتانه‌دا هه‌ڵه تێگه‌یشتن و وه‌رگێڕانی هه‌ڵه بۆ وشه‌و ده‌سته‌واژه‌كان ده‌كرێت.
لێره‌دا ئاماژه به‌هه‌ندێك نموونه‌ی كرداری ده‌ده‌ین كه‌له‌میانه‌یه‌وه وه‌رگێڕانی هه‌ڵه بۆ قسه‌ی یه‌كتری ده‌كرێت و كێشه‌و ئاڵۆزی لێ ده‌كه‌وێته‌وه:
یه‌كه‌م: پیاوه‌كه دره‌نگ گه‌ڕاوه‌ته ماڵه‌وه.
پرسیاره لێكۆڵینه‌وه‌كانی ژنه‌كه: بۆ دواكه‌وتیت؟ چۆن بوو وا دوا كه‌وتیت؟ بۆپێشترئاگادارت نه‌كردمه‌وه كه‌وا دواده‌كه‌وی؟
پیاوه‌كه به‌م شێوه‌یه له‌قسه‌كانی ژنه‌كه تێ ده‌گات: هیچ هۆكارێكی پێویست شك نابه‌م بۆ دواكه‌وتنت، تۆ هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی ناكه‌یت، من هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه دوا ناكه‌وم، من له‌تۆ باشترم.
پیاوه‌كه هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵوێسته‌كه روون بكاته‌وه: رێگاوبان زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو،هه‌ندێ جار شتی وات دێته پێش له‌ژیانتا پێشبینیت نه‌كردووه.
ژنه‌كه به‌م شێوه‌یه له‌قسه‌ی مێرده‌كه‌ی حاڵی ده‌بێت: پێویست ناكات نیگه‌ران بیت، هۆكارێك هه‌بووه كه‌دواكه‌وتووم، كاره‌كه‌م له‌تۆو له‌خێزانیش به‌لامه‌وه گرنگتره.
ژنه‌كه ده‌یتوانی به‌ڕێزو جوانتربدوێت: من حه‌ز ناكه‌م چاوه‌ڕێت بكه‌م كاتێك دواده‌كه‌ویت، مێشكم جه‌نجاڵ ده‌بێت، خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌یت و ئاگادارم بكه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر جارێكی تر دواكه‌وتی.
پیاوه‌كه ده‌یتوانی به‌جوانی هه‌ستی ژنه‌كه رابگرێت: من دواكه‌وتم، ببوره نیگه‌رانم كردی، یان ده‌توانێت هه‌ر گوێ بگرێت و وه‌ڵام نه‌داته‌وه‌و یان پاساو نه‌هێنێته‌وه‌و لێكدانه‌وه نه‌كات.
دووه‌م: كاتێك پیاو شتێكی له‌بیرده‌چێت.
پرسیاری لێكۆڵینه‌وه‌كانی ژن: بۆ له‌بیرت چوو؟ چۆن له‌بیرت چوو؟ تۆ به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی من داوای ده‌كه‌م له‌بیرت ده‌چێت.
پیاو وا له‌قسه‌ی ژنه‌كه تێ ده‌گات: تۆ كه‌سێكی گه‌مژه‌ی، ناتوانم هه‌رگیز پشتت پێ ببه‌ستم، تۆ بایه‌خ به‌من ناده‌یت.
پیاو هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵوێسته‌كه‌ی خۆی روون بكاته‌وه: من ئه‌مڕۆ زۆر سه‌رقاڵ بووم، له‌بیرم چوو بیهێنم، ئه‌وه‌نده شتی بچووك گه‌وره مه‌كه‌ره‌وه.
ژنه‌كه‌ش وا له‌قسه‌ی پیاوه‌كه تێده‌گات: نابێت نیگه‌ران و بێتاقه‌ت بیت له‌شتی وا بچووك و پووچ، به‌سه ئیتر بیبڕه‌وه له‌سه‌ری مه‌ڕۆ تێ بگه.
ژنه‌كه ده‌یتوانی زیاتر به‌ڕێزه‌وه بدوێ: من نیگه‌رانم كه‌له‌بیرت چوو، زۆر خۆشحاڵ ده‌بووم ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ت بهێنایه.
پیاوه‌كه‌ش ده‌یتوانی هه‌ستی ژنه‌كه رابگرێت: ببووره خاتوونه‌كه‌م له‌بیرم چوو، ئایا تۆ زۆر نیگه‌رانی؟ ئینجا بوار بدات به‌ژنه‌كه گوزارشت له هه‌ست و سۆزه‌كانی بكات.
سێیه‌م: كاتێك پیاو سه‌فه‌ر ده‌كات.
پرسیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی ژن: ئه‌وه بۆ وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه، هه‌ست و سۆزێكی ساردت هه‌یه، به‌بێ ده‌نگی ده‌ڕۆیت و ناگه‌ڕێیته‌وه‌و پێم ده‌ڵێی بۆ وا شێواوی.
پیاو وا له‌قسه‌ی ژنه‌كه تێده‌گات: هیچ هۆكارێك نییه بۆ بۆ بێ ده‌نگی و دووركه‌وتنه‌وه‌ت لێمان، تۆ كه‌سێكی دڵ ره‌قی و گوێ به‌ماڵ و منداڵ ناده‌یت و منت خۆش ناوێت.
پیاو هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵوێستی خۆی روون كاته‌وه: من پێویستیم به‌وه هه‌یه ماوه‌یه‌ك به‌ته‌نهابم، ئه‌م هه‌موو قسه‌وباسه چییه خۆ من دوو رۆژه رۆشتووم؟
ژنه‌كه وا له‌قسه‌كانی تێده‌گات: پێویسته خۆت نیگه‌ران و بێزار نه‌كه‌ی له‌شتی بچووك و ساده، تۆ به‌رده‌وام پرسیاری زۆرم لێ ده‌كه‌یت؟
ژنه‌كه ده‌یتوانی زیاتر رێزی پیاوه‌كه بگرێت: ده‌زانم پێویستیت به‌هه‌ندێ كات هه‌یه كه‌ته‌نها بیت و پشوو بده‌یت، به‌ڵام دووریت ئازارم ده‌دات، من رێگر نیم له‌وه‌ی كه‌سه‌فه‌رت كردووه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئاگات له‌هه‌سته‌كانی منیش بێت.
پیاوه‌كه‌ش ده‌یتوانی هه‌ست و سۆزی ژنه‌كه‌ی رابگرێت: ده‌زانم تۆ حه‌ز ناكه‌یت لێت دووركه‌ومه‌وه، من پێی ده‌زانم، بانگی بگات و دڵنه‌وایی بكات و و گوێی لێ بگرێت.
ئه‌گه‌ر بێت و وردبینه‌وه له‌م هه‌ڵوێستانه‌ی رووده‌ده‌ن و هاوسه‌ره‌كان پیایا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌بینین پیاو ته‌ركیزی له‌سه‌ر ڕواڵه‌تی بێژه‌كه‌یه‌وه وه‌رگێڕانی پیت به‌پیتی بۆده‌كات، به‌ڵام ژن ئاخاوتنه‌كان له‌میانه‌ی تێگه‌یشتنی خۆیه‌وه لێك ده‌داته‌وه نه‌ك ده‌قی گوفتاره‌كه، واته به‌هه‌ست وسۆزه‌كانی قسه‌كان لێكده‌داته‌وه، بۆیه كاتێك مێرده‌كه‌ی دره‌نگ دێته‌وه بێزاروو نیگه‌ران ده‌بێت وا هه‌ست ده‌كات كه‌وا لای مێرده‌كه‌ی سه‌نگ و بایه‌خی نییه‌و بۆیه تا ئه‌م ساته وه‌خته مێرده‌كه‌ی دوا ده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا لای یپاو ئه‌م جۆره دواكه‌وتنه شتێكی ساده‌و ئاسای‌یه پێویست به‌نیگه‌رانی وخۆ سه‌غڵه‌ت كردن ناكات، رێگا قه‌ره‌باڵغ و جه‌نجاڵ بووه، كاتێك ژنه‌كه پرسیاری چۆنێتی دواكه‌وتنی ده‌كات پیاو وای ده‌بینی ئه‌م جۆره پرسییارانه كاری منداڵانه‌و نابه‌رپرسانه‌یه، ده‌ره‌نجام بۆڵه بۆڵ و ده‌نگه ده‌نگ درووست ده‌بێت.
بۆیه پێویسته ژن ومێرد هه‌وڵی زۆر بده‌ن تا له‌دیدو تێڕوانین و زمانی یه‌كتری باش تێبگه‌ن وله‌هه‌ڵسووكه‌وت و ره‌فتاری یه‌كتری حاڵی بن و وه‌رگێڕانی شییاو بۆ وشه‌و ده‌سته‌واژه‌كانی یه‌كتری بكه‌ن.
سه‌رچاوه: بۆ ناماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م لینكه‌ی خواره‌وه وه‌رگیراوه.
https://www.noslih.com/article/%D8%AA%D9%88%D8%A7%D8%B5%D9%84+%D8%A7%D9%84%D8%B2%D9%88%D8%AC%D8%A7%D9%86%D8%8C+%D9%88%D8%AA%D8%B1%D8%AC%D9%85%D8%A9+%D8%A7%D9%84%D9%83%D9%84%D8%A7%D9%85
|