هاوسه‌رگیری بڕیاره قورسه‌كه!!!
هاوسه‌رگیری بڕیاره قورسه‌كه!!!
ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
- له‌ژیانی مرۆڤدا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ و هه‌ستیارهه‌ن پێویستییان به هه‌ڵبژاردنی باش و لێكدانه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌ی قوڵ و درووست هه‌یه له‌وانه بڕیاری هاوسه‌رگیری و دیاری كردنی هاوسه‌ری ژیان.
- ئه‌گه‌ر بڕیاری هاوسه‌رگیری هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ لێكدانه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌ی درووست و قوڵ بدرێت و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی هاوسه‌رگیری روون و ئاشكرا نه‌بن، ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی لاوازه‌و ژیانیان پڕ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌ر له‌شكست و جیابوونه‌وه‌وه ده‌ربكات، بۆیه پێوه‌ری درووست بۆهه‌ڵبژاردن زۆر گرنگه بۆ پرۆسه‌كه‌و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه.
- لێره‌دا ده‌خوازێت راستییه‌كی بابه‌تی ئاماژه پێ بده‌ین كه پیاو وه‌ك دراوێكی دوو دیو وایه، پێش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری شتێكه‌و دوای هاوسه‌رگیری شتێكی تر، هه‌روه‌ها سروشتی پیاو پێش هاوسه‌رگیری زۆر جیاوازه له‌چاو دوای هاوسه‌رگیری، هه‌روه‌ها ژنانیش تا ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌روان.
- كچ سه‌ره‌تا به‌دوای شۆڕه سواری خه‌ونه‌كانییه‌وه وێڵه‌و وا ده‌زانێت ئه‌و كوڕه‌ی هه‌ڵی بژاردووه به‌سۆزداری هه‌موو خه‌ونه‌كانی بۆ دێنێته دی و ژیانی لێوان لێو ده‌بێت له‌خۆشی و شادی و رابواردن، نازانێت له‌ناو خه‌یاڵدا ده‌ژی و به‌نجی سۆزداری گرتوویه‌تی، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له‌هاوسه‌رگیری به‌نجی سۆزداری به‌ری ده‌دات و كێشه‌و گرفت دێته ئاراوه‌و گله‌یی و گازنده‌و بۆڵه بۆڵه ده‌ست پێ ده‌كات گوایه مێرده‌كه‌ی گۆڕاوه، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی نه‌گۆڕاوه‌و هه‌ركه‌سه‌كه‌ی جارانه به‌ڵام ئه‌م به‌هۆی به‌نجی سۆزداری و چاویلكه‌كه‌یه‌وه حه‌قیقه‌تی مێرده‌كه‌ی نه‌بینیوه، كه‌به‌نج به‌ریدا ئینجا راستییه‌كان ده‌بینێ و سرووشتی كه‌سه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، هه‌روه‌ها كوڕانیش به‌هه‌مان ته‌رز به‌نجی سۆزداری ده‌یانگرێت و به‌هه‌مان پرۆسه‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
- ده‌خوازێت كوڕ‌و كچ پاڵنه‌ره‌كانی چوونه نێو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه بزانن و به‌پێی پێوه‌رو ئامانجی روون وزیره‌ك هاوسه‌ری ژیانیان هه‌ڵبژێرن، بزانن بۆ ئه‌وكه‌سه هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌یكه‌نه هاوسه‌ری ژیانیان، ناكرێت سۆزدارانه بیركه‌نه‌وه ته‌نها رووكه‌ش و ڕواڵه‌ت بكه‌نه پێوه‌ری هه‌ڵبژاردن، چوونكه پێوه‌رێكی لاوازه‌و ته‌مه‌نی كورته.
هه‌ركات كوڕ‌و كچ بڕیاره قورس و گرنگه‌كه‌یان دا‌و چوونه نێو ژیانی خێزانییه‌وه با ڕه‌چاوی ئه‌م ئامۆژگارییانه بكه‌ن:
1- ژیانی خێزانی په‌یوه‌ندی نێوان دوو كه‌سی جیاواز له‌سرووشت وپێكهاته‌و ئاستی زانستی و رۆشنبیری و كلتوری و زیهنی و داب و نه‌ریت و .... تاد پێك دێت، ئه‌م دوانه ده‌بێت بزانن چۆن پێكه‌وه بژین و هه‌ڵكه‌ن. پێویسته هاوسه‌ره‌كان ئه‌و راستییه بزانن كه‌سێك نییه له هه‌موو روویه‌كه‌و پێت باش و گونجاوبێت و سه‌دا سه‌د به‌دڵی تۆبێت، هه‌موو مرۆڤه‌كان هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و كه‌م و كورتییان هه‌یه هه‌رچه‌ند ئاستی زانستی و رۆشنبیرییان به‌رزبێت.
ده‌بێت رێزی جیاوازییه‌كانی یه‌كتری بگرن و قبوڵی یه‌كتری بكه‌ن مه‌گه‌ر كاتێك هێڵه سووره‌كان شكێنرا ئه‌وكات مه‌سه‌له‌كه جیاوازه‌و باس و خواسێكی تره.
2- هه‌ركات هه‌ڵه‌و كه‌موو كورتییه‌ك له‌لایه‌كیانه‌وه روویدا با ئه‌وی تر زوو پۆزش بهێنێته‌وه‌و داوای لێبوردن بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام بن و هه‌ست و سۆزه‌كان سارێژو تیمار بكه‌ن و زوو ئاشت ببنه‌وه.
3- خاتوونه‌كان بزانن تاسان یان خنكانی سۆزداری كارێكی هه‌ڵه‌یه‌و ئاكامه‌كه‌ی خراپه وه‌ك : رۆچوون له‌غیره‌و خۆشه‌ویستی سۆزداری بێ ئه‌ندازه‌و چاودێری كردنی هه‌ڵسووكه‌وت و جموجۆڵی پیاو، نابێت خانمان فشار بخه‌نه سه‌رمێرده‌كانیان وشتیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن و به‌د گومان بن لێیان، چونكه ئه‌و پیاوه سه‌ره‌نجام به‌رگه ناگرێت و ده‌پسێت.
بۆ نموونه: دارێك ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێك ئاوی به‌یت به‌یانی و ئێواره، ئه‌و داره گه‌شه ناكات و ده‌فه‌وتێت دیاره ئاودانیش رێژه‌و سنووری هه‌یه به‌هه‌مان ته‌رز خۆشه‌ویستی و سۆزداریش هه‌روایه.
ده‌خوازێت هاوسه‌ران به‌كارامه‌یی هونه‌ری ماوه‌ی سۆزداری نێوانیان بزانن و نه‌هێڵن رۆچوون و به‌زایه‌دان روو بدات له‌خۆشه‌ویستی و سۆزداریداو هاوسه‌نگی رابگرن.
4- پێویسته هاوسه‌ره‌كان بڕیاره‌كانی ژیانی خێزانییان پێكه‌وه به‌گونجان و گفتوگۆ‌و ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بده‌ن نه‌ك یه‌كیان بڕیار بدات و ئه‌ویتریان ره‌تی كاته‌وه‌و دژی بوه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاریش به‌زۆر نه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر یه‌كتریدا چونكه ئه‌نجامی باش نابێت.
5- ژن ومێرد ده‌بێت به‌باشی هونه‌ری دانووستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بزانن، چوونكه دوو كه‌سی جیاوازن و پێكه‌وه ده‌ژین بێگومان كێشه‌و گرفت هه‌ردێته ئاراوه، به‌ڵام مه‌هێڵن كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه‌بن وهه‌ركێشه‌یه‌ك هاته ئاراوه زوو چاره‌ی بكه‌ن و فه‌رامۆشی مه‌كه‌ن.
چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه كێشه‌ی تر به‌دوای خۆیدا دێنێت و كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌بن دواتر چاره‌سه‌ریان ئاڵۆز‌و گرانتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها نابێت له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا بژین به‌ڵكو ده‌بێت چاره‌یان بكه‌ین و توانا‌و لێهاتووییمان بخه‌ینه‌كار گه‌ربه‌خۆمان چاره‌سه‌رنه‌كرا باسوود له‌كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕی بواری خێزانی وه‌رگرین، ، چونكه كێشه‌كان گه‌ر چاره‌یان بۆ نه‌دۆزینه‌وه وه‌ك باڵۆن گه‌وره ده‌بن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌رگیریدا، باڵۆن به‌سرووشتی خۆی قه‌باره‌ی گه‌وره‌یه به‌ڵام ناوه‌كه‌ی هه‌ر هه‌وای تیایه‌و هیچی تر، بۆیه زۆرجار كێشه‌كان ساده‌و بچووك ومناڵانه‌و پووچن به‌ڵام كه‌گوێی پێ‌نادرێت گه‌وره ده‌بێت تا وای لێ دێت كار له‌كار ده‌ترازێت.
|