چه‌ند ئامۆژگاری و هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی لێك جیابوونه‌ته‌وه!!!
چه‌ند ئامۆژگاری و هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی لێك جیابوونه‌ته‌وه!!!
ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری ده‌گاته بنبه‌ست و ژن و مێرد لێك جیاده‌بنه‌وه و هه‌ر هێنده قسمه‌تیان پێكه‌وه بووه، ده‌خوازێت دوای جیابوونه‌وه‌یان هه‌ڵه نه‌كه‌ن و كاردانه‌وه‌ی ناشیرین و قێزه‌ون نه‌نوێنن، له‌بری ئه‌وه ده‌ست و په‌نجه نه‌رم كه‌ن له‌گه‌ڵ واقیعی تازه‌داو قبوڵی بارودۆخه‌كه بكه‌ن و ره‌چاوی ئه‌م ئامۆژگاری و هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
1- هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه رزق و رۆزی و قسمه‌ته وپێویسته بڕوامان به‌قه‌زاوقه‌ده‌ری خوای گه‌وره هه‌بێت وملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوابین، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌وه فه‌رموویه‌تی:
وَإِن يَتَفَرَّقَا يُغْنِ اللَّهُ كُلًّا مِّن سَعَتِهِ ۚ وَكَانَ اللَّهُ وَاسِعًا حَكِيمًا). سورة النساء 130.)
به‌واتای: ئه‌گه‌ر ژن و پیاو له‌یه‌كتری جیابوونه‌وه، ئه‌وا خوا هه‌ریه‌كه‌یان به‌هۆی فه‌زڵ و به‌خششی و فراوانی خۆیه‌وه بێ پێویستییان ده‌كات، چونكه خوا فه‌زڵ و به‌خشش و چاكه‌ی فراوانه، كار به‌جێیه له‌و بڕیارانه‌ی كه‌له نێوان به‌نده‌كانی ده‌یدات.( التفسیر المیسر – به‌كوردی).
(وَعَسَىٰ أَن تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَعَسَىٰ أَن تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ). سورة البقرة 216.
به‌واتای: به‌ڵام كه‌حه‌ز به‌شتێك ناكه‌ن، كه‌چی له‌راستیدا ئه‌وه خێروچاكه‌یه بۆ ئێوه، ڕه‌نگه حه‌ز به‌شتێك بكه‌ن، كه‌وا خۆشی و حه‌وانه‌وه‌ی تێدایه، به‌ڵام له‌راستیدا، ئه‌مه بۆ ئێوه خراپه، خوا ده‌زانێ چ شتێك بۆ ئێوه چاك و باشه، به‌ڵام ئێوه ئه‌مه نازانن. ( التفسیر المیسر – به‌كوردی).
2- ئه‌وه‌ی روویداوه قبوڵی بكه، ئه‌و دۆسیه‌یه دابخه‌و باسی مه‌كه‌و بیپێچه‌ره‌وه، رابردوو ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌زموونی لێ وه‌رگره‌و له‌ناو هه‌ستی خراپ‌دا مه‌ژی، له‌بازنه‌ی ئازاروو ناڕه‌حه‌تی ده‌رچۆ بیر له‌و مێژووه مه‌كه‌ره‌وه‌و باری ده‌روونیت مه‌شێوێنه.
3- با ته‌ڵاق شاراوه نه‌بێت لای منداڵه‌كان ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له پێنج ساڵ زیاتره، به‌ڵام مافیان بپارێزن و سۆز‌و خۆشه‌ویستییان بۆ بنوێنن و مه‌هێڵن كاریگه‌ری جیابوونه‌وه‌تان بیان رووخێنێت، هه‌رگیز به‌خراپ باسی یه‌كتر مه‌كه‌ن و یه‌كتری مه‌شكێنن لای منداڵه‌كان، به‌ڵكو
ژینگه‌یه‌كی گونجاویان بۆ بسازێنن، با منداڵ ئازادانه‌و چۆنی پێ خۆشه بێ كۆسپ و له‌مپه‌ر هاتوچۆ بكات و سه‌ردانی كه‌س و كار بكات، ئه‌گه‌ر لای دایكی بوو سه‌ردانی باوكی بكات و لای بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر لای باوكیش بوو سه‌ردانی دایكی بكات و لای بمێنێته‌وه.
رێگری مه‌كه‌ن له سه‌ردانیكردن و وه‌ك كارتی فشاروو تۆڵه به‌كاری مه‌هێنن، به‌ڵكو به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك سه‌ردانییه‌كان رێك بخه‌ن كه‌سوودوو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كی تێدابێت.
4- هه‌ست و سۆزه‌كانت كۆنتڕۆڵ بكه، پێداچوونه‌وه به‌بیركردنه‌وه‌كانتا بكه، ئه‌مه قۆناغی سارێژكردن وتیماركردن و چاككردنه، چونكه هه‌سته‌كان پێكراون پێویستییان به‌چاره‌سه‌ره.
نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی زۆر بكه و قورئان بخوێنه خۆت له‌بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی و خراپ به‌دوور بگره.
5- خۆت له هاوڕێ و كه‌سانی خراپ به‌دوور بگره ئه‌وانه وه‌ك میكرۆب وان، خۆت فێری زانست و رۆشنبیری و لێهاتوویی تازه بكه، گه‌شه به‌تواناو به‌هره‌كانت بده.
6- پلان بۆ ئاینده‌ت دارێژه‌و بایه‌خ به‌لایه‌نی دارایی و مادی خۆت بده.
7- هه‌رگیز بیر له‌تۆڵه مه‌كه‌وه چونكه حه‌رام و هه‌ڵه‌و نه‌شیاوه‌و ئاكامی باش نابێت.
8- په‌یوه‌ندیت به‌كه‌سی ته‌ڵاق دراوه‌وه باش بێت، په‌یوه‌ندی خێزانی ته‌واو بووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ئاسایی ده‌شێت هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵ له‌نێوانتانا هه‌بێت بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌بازنه‌یه‌كی دیاریكراودا باشه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی منداڵه‌كه‌دایه.
9- كه‌سێكی لێبوورده‌و دڵفراوان به‌و گه‌ردنی ئه‌و كه‌سه ئازاد بكه له‌وه‌ی روویداوه‌و هاتۆته ئاراوه، نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی بۆ بكه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ بخوازه‌و رق و كینه‌و دژایه‌تی له نێو دڵ و ده‌رووندا هه‌ڵ مه‌گره، خه‌موو په‌ژاره‌و توڕه‌ییت ده‌ربكه‌و بیده به‌بادا له‌كوێدا پسا گرێیه‌كی لی بده.
10- پێویسته په‌یوه‌ندی و رێزی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو خانه‌واده‌و كه‌سووكاره‌كه‌دا ئاسایی بێت، دووكه‌س نه‌گونجاون هێنده قسمه‌تیان پێكه‌وه بووه، بۆ دوو بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده په‌یوه‌ندییه‌كانیان ببچڕینن یان لاوازی بكه‌ن، چونكه دابڕان كارێكه له‌بازنه‌ی شه‌ریعه‌ت و داب و نه‌ریتی جوان و ره‌سه‌نیشدا جێی نابێته‌وه.
11- لاپه‌ڕه‌كانی رابردوو هه‌ڵمه‌ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی پرسیاری لێكردی وتی بۆ جیابوونه‌ته‌وه و هۆكار چییه؟ به‌كورتی بڵی: قسمه‌تمان هه‌ر ئه‌وه‌نده بووه، باسی كێشه‌كانت بۆكه‌س مه‌كه چونكه پێویست ناكات وسوودی نییه.
هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی سۆزداریت بده، 12- بیر له‌هاوسه‌رگیری بكه‌ره‌وه، به‌وردی، به‌جوانی و قوڵی بیربكه‌ره‌وه، وریابه‌و نه‌كه‌ویته نێو هه‌ڵه‌وه.
مه‌ڵێ من ئیتر شوو ناكه‌م، ژن ناهێنم ، مه‌ڵێ هه‌موو ژنه‌كان خراپن، یان پیاوه‌كان هه‌موو خراپن، به‌چاویلكه‌ی ره‌شه‌وه ته‌ماشای ژیان و ده‌ورووبه‌ر مه‌كه، هاوسه‌رگیری دووه‌مت به‌كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه ئه‌نجام مه‌ده، با به‌پێی پێوه‌رو ئامانجی روون و زیره‌ك بێت.
13- په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانت تازه بكه‌ره‌وه‌و سه‌ردانی خزم و كه‌س و كار‌و هاوڕێ و هاوه‌ڵه باشه‌كانت بكه‌و خۆت په‌راوێزوو گۆشه‌گیر مه‌كه.
14- به‌رێك و پێكی وه‌رزش بكه.
|