خاتوونه‌كان بزانن چۆن هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ مێرده‌كانتان ده‌كه‌ن؟! ئەڵقەی سێیەم و کۆتایی
خاتوونه‌كان بزانن چۆن هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ مێرده‌كانتان ده‌كه‌ن؟! ئەڵقەی سێیەم و کۆتایی
ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه.
1- له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا متمانه به‌مێرده‌كه‌ت بكه، متمانه‌ت به‌دڵسۆزییه‌كانی هه‌بێت با كه‌سانێك هه‌بن گومانت بۆ درووست بكه‌ن، متمانه‌ت به‌تواناو سه‌ركه‌وتن و به‌هره‌كانی هه‌بێت، متمانه‌ت هه‌بێت كه‌خۆشی ده‌وێیت، ئه‌م متمانه بوونه نیشانه‌ی بێ ئاگایی و ساویلكه‌یی نییه وه‌ك هه‌ندێك واگومان ده‌به‌ن، به‌ڵكو ئه‌مه نامه‌و په‌یامێكی قوڵه بۆلایه‌نی به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ژنه‌ی گومانی له‌مێرده‌كه‌ی بێت ده‌كرێت ناپاكی و شكستی لێ ببینێته‌وه، پیاوه‌كه پێشبینییه‌كانی ژنه‌كه‌ی بێنێته‌دی، له‌راستیدا هه‌موو گه‌ردیله‌یه‌ك گومان گه‌ردیله‌یه‌ك خۆشه‌ویستی له‌ناوده‌بات، گومان وه‌ك ژه‌هر وایه كه‌چووه نێو په‌یوه‌ندی خێزانییه‌وه تێكی ده‌شكێنێت و به‌شێنه‌یی ده‌یمرێنێت، ئه‌مه‌و بۆپاراستنی متمانه‌و خۆپاراستن له‌تۆوی گومان، سووڕبه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ت خاڵی لاواز و هه‌ڵه‌كانی پێش هاوسه‌رگیریت یان په‌یوه‌ندییه‌كانی رابردووت نه‌زانێ خوای گه‌وره بۆی داپۆشیوی و تێتپه‌ڕاندووه، ئه‌گه‌ر مێرده‌گه‌ت ئه‌م زانیارییانه به‌ته‌واوی بزانێت ده‌شێت تۆوی گومان له‌دڵیدا چه‌كه‌ره بكات و ره‌نگه نه‌توانێت لێی رزگاری بێت.
هه‌روه‌ها یاری به‌دگومانی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌تدا ئه‌نجام مه‌ده، كه‌هه‌ندێ له‌ژنان بێ بیركردنه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كاتێك ده‌بینن یان هه‌ست ده‌كه‌ن مێرده‌كانیان فه‌رامۆشیان كردوون هه‌وڵ ده‌ده‌ن گومان بخه‌نه دڵی مێرده‌كانیانه‌وه بیان وروژێنن، گوایه پیاوان بایه‌خیان پێ ده‌ده‌ن و ته‌ماشایان ده‌كه‌ن و لێیان نزیك ده‌بنه‌وه، ئه‌م یارییه مه‌ترسیداره هه‌موو هه‌سته‌كان ده‌سوتێنێت و كۆتایی به په‌یوه‌ندی خێزانی و داوێنپاكی و جوانی دێنێ بۆ هه‌تا هه‌تایه، ئه‌م یاری گومان درووستكردنه هه‌ڕه‌شه‌و زه‌نگی ناپاكی كردنه، ناپاكییه‌كه له‌ئاستی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌دا درووست بووه هه‌ر ئه‌وه‌ماوه‌ته‌وه كه‌هه‌لی بۆ ره‌خسا جێبه‌جێی بكات.
2- له‌په‌یوه‌ندی نێوانتاندا بایه‌خ به‌شته بچووكه‌كان بده‌ن، وه‌ك ئه‌و شتانه‌ی مێرده‌كه‌ت خۆشی ده‌وێت ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی شانازی پێوه ده‌كات ئه‌و بۆنانه‌ی به‌لایه‌وه گرنگه.
3- به‌گه‌رم و گوڕی و بایه‌خه‌وه پێشوازی له چپه‌و ده‌ست پیاهێنان و نزیك بوونه‌وه‌كانی بكه، له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌تدا خۆشه‌ویستی به‌خۆشه‌ویستی و بایه‌خ به‌بایه‌خ بگۆڕه‌وه.
4- خۆتی بۆجوان رازاوه بكه به‌شێوازێك گونجاوبێت له‌گه‌ڵ هه‌ركات و بۆنه‌یه‌كدا، زێده ره‌وی تێدا مه‌كه‌و ره‌چاوی بارودۆخی ده‌روونی مێرده‌كه‌ت بكه.
5- مێرده‌كه‌ت فه‌رامۆش مه‌كه هه‌رچه‌ند سه‌رقاڵ بیت و كێشه‌و هه‌سته‌كانت هه‌رچۆنێك بێت، گوێ پێنه‌دان هه‌موو شتێكی جوانی ژیانی خێزانی ده‌كوژێت، ره‌نگه ده‌روازه بكاته‌وه بۆ ئاراسته‌ی مه‌ترسیدارو پێ ده‌چێت پیاو بگه‌ڕێت به‌دوای تێركردنی پێویستییه‌كانی له‌رێگای تره‌وه.
6- به‌هه‌موو شێوازێك باری رۆمانسی نێوانتان تازه و نۆژه‌ن كه‌نه‌وه، ده‌كرێت پێكه‌وه گه‌شت و گوزار بكه‌ن بۆماوه‌ی رۆژێك دوو رۆژو، بگه‌ڕینه‌وه بۆ نێو بیره‌وه‌رییه‌كانی كاتی ده‌زگیرانیتان.
7- له رازی بونتا به‌خشنده به‌و له‌دژایه‌تیكردندا خانه‌دانبه.
8- پابه‌ندبه به‌راستگۆیی و شه‌فافییه‌ت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌تدا، له‌هه‌موو بار‌و هه‌ڵوێسته‌كاندا تا متمانه‌ی له‌رزۆك نه‌بێت.
9- با له‌نێوانتانا ساته وه‌ختێك هه‌بێت هه‌ست به‌خۆشی و جوانی بكه‌ن وه‌ك كه‌ناری ده‌ریا، لاپاڵی شاخێك، پاركێكی قه‌شه‌نگ، ئاسمانێكی ساف و ساماڵ، ده‌نگ وئاوازێگی خۆش.
10- مه‌هێڵه كێشه‌كانی خانه‌واده‌كه‌ت یان خانه‌واده‌ی مێرده‌كه‌ت كاربكاته سه‌ر خێزانه بچووكه‌كه‌تان هاوسه‌نگی رابگره له‌په‌یوه‌ندییه جیاوازه‌كاندا با په‌یوه‌ندیت به‌دایك و باوك یان خوشكته‌وه سه‌رنه‌كێشێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیت به‌مێرده‌كه‌ته‌وه.
11- له‌ژورێكی جیاواو یان له‌نوێنێكی جیاوازدا مه‌خه‌وه پاساوو هۆكاره‌كان هه‌رچییه‌ك بن.
12- بایه‌خ به‌په‌یوه‌ندی گیانی و ئیمانی نێوانتان بده‌ن و پێكه‌وه خواپه‌رستی بكه‌ن و هه‌ندێك له‌په‌رستشه‌كان ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك قورئان خوێندن، شه‌و نوێژ، حه‌ج كردن، عومره، یان هه‌ركارێكی خێروچاكه.
13- له‌سه‌رووی توانای مادی یان مه‌عنه‌وی خۆیه‌وه ئه‌رك و بارگرانی مه‌خه سه‌رشانی مێرده‌كه‌ت، سه‌ره‌تاو كۆتایی ئه‌ویش مرۆڤه‌و فشاره تونده‌كانی ژیانی سه‌رده‌م كاری تێ ده‌كات پێویستی به‌كه‌سێكه فشاره‌كانی له‌سه‌ر سووك بكات.
14- ئاگاداربه با بوونی منداڵ تاكه پاساو نه‌بێت بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی خێزانیتان نه‌كه‌ی هه‌رگیز ئه‌مه ده‌ر‌بڕیت.
15- بایه‌خ به‌هه‌موو ئه‌و شتانه بده كه‌ژیانتان جوان و قه‌شه‌نگ و خۆش ده‌كات، بزانه ژیان پڕه له‌هه‌ورازو نشێوی، خۆشی و ناخۆشی، با هه‌وڵه‌كانت به‌ره‌و نه‌رم و نیانی و جوانی و خۆشی بێت، تا بارگرانی و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی ژیانی پێ هاوسه‌نگ بكه‌یت و كه‌شێكی خۆشه‌ویستی و جوانی و خۆشی له‌ماڵدا فه‌راهه‌م بێنیت.
16- سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی نزیكی ته‌واو له‌نێوان ژن و مێردا به‌ڵام ژنی زرنگ نێوان خۆی وهاوسه‌ره‌كه‌ی رێك ده‌خات و هاوسه‌نگی راده‌گرێت له‌نزیكی و دووری نێوانیان بۆ پاراستنی حاڵه‌تی تامه‌زرۆیی و پێویستی و حه‌زو مه‌یل و په‌رۆشییان بۆ یه‌كتری به‌به‌رده‌وامی.
17- ئاگاداری وشه‌ی ته‌ڵاقبه له‌گفتوگۆت یان له‌گفتوگۆی مێرده‌كه‌ت له‌گه‌ڵتا به‌تایبه‌ت له‌كاتی كێشه‌و جیاوازییه‌كاندا، چونكه به‌كارهێنانی وشه‌ی ته‌ڵاق وه‌ك هه‌ڕه‌شه ده‌بێته بژارده‌یه‌كی ئاماده مه‌ترسی هه‌یه له‌هه‌ركاتێكدا بێت جێبه‌جێ بكرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ستی نا ئارامی و نه‌بوونی دڵنیایی ده‌گه‌یه‌نێت.
18- ئه‌مه دوا ئامۆژگارییه ناچارین باسی لێوه‌بكه‌ین، له‌كاتی بیركردنه‌وه له‌ته‌ڵاق یان روودانی ته‌ڵاقدا كه‌سێكی پێگه‌یشتو و شارستانی به له‌به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كه‌دا، هه‌ندێك پردی په‌یوه‌ندی مرۆڤانه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا بهێڵه‌وه تا بوارتان بۆ بڕه‌خسێت سه‌رپه‌رشتی هاوبه‌شی منداڵه‌كانتان بكه‌ن، هه‌ڵ مه‌ده وێنه‌ی به‌رامبه‌ر له‌به‌رچاوی منداڵه‌كاندا ناشیرین و قێزه‌ون بكه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵیش له‌نێواندا نه‌بوو باجیابوونه‌وه‌كه‌تان خانه‌دانانه بێت ودوور بێت له‌تۆڵه‌سه‌ندن و برینداركردنی یه‌كتری.
سه‌رچاوه: عبدالله بن أحمد العلاف، تحسين نمط الاتصال في العلاقات الأسرية، كتاب الكتروني، له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه،
https://www.noor-book.com/%D9%83%D8%AA%D8%A7%D8%A8-%D8%AA%D8%AD%D8%B3%D9%8A%D9%86-%D9%86%D9%85%D8%B7-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D9%84-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%84%D8%A7%D9%82%D8%A7%D8ظ%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B3%D8%B1%D9%8A%D8%A9-pdf
|