بزانه چۆن هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ خانمه‌كه‌تدا ده‌كه‌یت؟! ئەڵقەی یەکەم
بزانه چۆن هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ خانمه‌كه‌تدا ده‌كه‌یت؟! ئەڵقەی یەکەم
ئا : یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
هه‌ڵسووكه‌تی جوان و ته‌ندرووست له‌گه‌ڵ خانماندا به‌هره‌و لێهاتوویی و لێزانینی پێویستی ده‌وێت، له‌م گۆشه نیگایه‌وه به‌چاكمان زانی كۆمه‌ڵه خاڵ و بڕگه‌یه‌ك بخه‌ینه ڕوو، وه‌ك ئاراسته‌و رێنمایی تا پیاوان لێی به‌هره‌مه‌ند بن و هه‌ڵسووكه‌وتی جوان و شیرین له‌گه‌ڵ خانمه‌كانیاندا بكه‌ن.
ئه‌مه‌و ئه‌م خاڵانه سه‌نگی خۆیان هه‌یه و به‌رووبوومی ئه‌زموونی ژیانن سه‌ره‌ڕای شاره‌زایی و چاره‌سه‌ری ده‌روونی و كردنه‌وه‌ی خول و سیمیناری خێزانی و چاره‌سه‌ری كێشه خێزانییه‌كان و ئامۆژگاری ئه‌زموون كرا‌و، خوازیارین خوێنه‌ران له‌ژیانی خێزانییاندا به‌هه‌ندی وه‌رگرن:
1- سرووشتی كه‌سایه‌تی خێزانه‌كه‌ت بزانه، هه‌ر ئافره‌تێك كه‌سایه‌تی خۆی هه‌یه‌و هه‌ركه‌سایه‌تییه‌ك كلیلی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و كه‌به‌هۆیه‌وه به‌ئاسانی ده‌توانی بیكه‌یته‌وه‌و لێی حاڵی بیت و ده‌زانی چۆن ره‌فتارو هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.
2- ده‌خوازێت بارودۆخ و ژینگه‌ی پێگه‌یشتن و گه‌وره‌بوون و په‌روه‌رده‌بوونی خێزانه‌كه‌ت بزانیت و تێبگه‌یت، چونكه پێكهاته‌ی خانه‌واده‌ی هاوژینه‌كه‌ت و شێوازی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌یان و سرووشتی كه‌سایه‌تییان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی هاوژینه‌كه‌ت، ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئێستا ده‌ینوێنی و ئه‌نجامی ده‌دات په‌یوه‌ندی به‌په‌روه‌رده‌و پێگه‌یشتنی رابردوویه‌وه هه‌یه.
3- خێزانه‌كه‌ت چۆنه وه‌كو خۆی خۆشت بوێت، خۆشه‌ویستی بێ قه‌یدو مه‌رج، سۆزوو خۆشه‌ویستییه‌ك بازنه‌ی ناته‌واوی و هه‌ڵه‌و كه‌موو كورتی و شێوه‌و روخسار‌و ساته وه‌ختی لاوازییه‌كانی تێپه‌ڕێنێ، واته ئه‌وت خۆشت بوێت به‌هه‌موو قه‌واره‌و به‌هه‌موو جوانی و به‌هه‌موو هه‌ڵه‌وكه‌موو كورتی و به‌هه‌موو هێزوو لاوازییه‌وه.
4- لێی رازی به سه‌ره‌ڕای كه‌مته‌رخه‌می و كه‌مووكورتی، چونكه هیچ ئافره‌تێكی ته‌واوو بێ كه‌موو كورتی نییه، هه‌روه‌ك چۆن هیچ پیاوێكی ته‌واوو بێ هه‌ڵه‌و په‌ڵه نییه له‌سه‌ر زه‌ویدا، هه‌ر ئافره‌تێك بخوازیت كه‌موو كورتی هه‌ر هه‌یه یان شتێكی هه‌یه به‌دڵی تۆ نه‌بێت، هه‌رچه‌نده زۆر گه‌ڕابیت و له‌نێو هه‌موو ئافره‌تانی دنیادا هه‌ڵتبژاردبێت، بزانه رازی بوون كلیلی به‌خته‌وه‌ری ژیانه، ره‌نگه شتێك حه‌زی پێ نه‌كه‌یت و به‌لاته‌وه ناخۆش بێت به‌ڵام لای خوا خێری تێدابێت و تۆ هه‌ستی پێناكه‌یت.
5- زۆر ره‌خنه‌ی لێ مه‌گره‌و سه‌رزه‌نشتی مه‌كه، چونكه خانمان حه‌ز ناكه‌ن كه‌س ره‌خنه‌ی زۆیان لێ بگرێت و سه‌ركوتیان بكات، هه‌رچه‌ند ئه‌و سه‌رزه‌نشت و ره‌خنانه له‌شوێنی خۆیدا بێت، چونكه ره‌خنه‌گرتنی له‌سه‌ر یه‌ك و به‌رده‌وام و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شكاندن و سووكایه‌تی و تێكدانی خۆشه‌ویستی بێ مه‌رج كه‌ئافره‌ت چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
6- رێزی بگره، یه‌كه‌م مرۆڤه‌و خوا رێزی لێناوه، دووه‌م خێزانته‌و هه‌ڵت بژاردووه‌و ده‌ست نیشانت كردووه، سێیه‌م دایكی منداڵه‌كانته، چواره‌م پارێزه‌ری نهێنی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانته، پێنجه‌م چاودێری ماڵ و منداڵ و حه‌سانه‌وه‌و ئارامی و دڵنیاییه‌كانته.
7- راوێژی پێ بكه، راوێژپێكردنی واته رێزی لێده‌گریت وه‌ك مرۆڤێك، رێزی عه‌قڵ و ژیری و پێگه‌وكه‌سایه‌تی ده‌گریت.
8- خۆشت بوێت، خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت و به‌خششه كه‌خوای گه‌وره به‌خشیویه‌تی به هاوسه‌ره‌كان، له میانه‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌موو رووباره‌كانی خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه گونجان و سه‌ركه‌وتن هه‌ڵده‌قوڵێت.
9- به‌خۆشه‌ویستی هاوژینه‌كه‌ت مه‌خنكێنه، زیاده ڕه‌وی له‌خۆشه‌ویستیدا كارێكی نه‌رێنی و خراپه، هاوژینه‌كه‌ت په‌ك ده‌خات و په‌شۆكاوو شڵه‌ژاوی ده‌كات و وای لێدێت بێ نیاز ده‌بێت له‌تۆو له‌خۆشه‌ویستی.
10- با هاوژینه‌كه‌ت له‌بازنه‌وچه‌قی ژیانتدا بێت، واته كاتێك به‌رنامه‌ی ژیان و په‌یوه‌ندی و كات و به‌ڵێنه‌كانت رێك ده‌خه‌یت با ئه‌وت له‌خه‌یاڵ بێت و له‌بیری نه‌كه‌یت.
11- گۆڕانكارییه بایۆلۆجییه‌كانی خێزانه‌كه‌ت بزانه‌و به‌هه‌ندی وه‌رگره ( سوڕی مانگانه و دووگیانی و منداڵ بوون) له‌وكاتانه‌دا ره‌چاوی باری ده‌روونی بكه.
12- باخۆشحاڵی و ئاسووده بوونی هاوژینه‌كه‌ت یه‌كێك له‌ئامانجه گرنگه‌كانی ژیانت بێت.
ماویه‌تی چاوه‌ڕوان بن
|