هۆشیاری خێزانی
ژنی كه‌له‌ڕه‌ق

ژنی كه‌له‌ڕه‌ق

ژنی كه‌له‌ڕه‌ق بریتییە لەو ژنەی هەمیشە خۆی بەڕاست ئەزانێت و مێردەکەی لەسەر هەڵەیە، هەرگیز ئەو ماڵ بونیادنانێت ومنداڵ پەروەردە ناکات و مێردەکەشی دڵخۆش ناکات.

  • ئەو جۆرە ژنانە سەرکەوتوونین لەژیانی هاوسەرگیریدا، وپەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ کەس وکارو خزمدا سست و بێ بنه‌مایه‌.
  • خۆی هەڵئەقوڕتێنی لەهەموو شتێکی بچوک وگەورەدا و خۆی سەرقاڵ دەکات بەووتی ووتی، خۆپەرستی خۆی ئەسەپێنێ بەسەر بەرامبەریدا.
  • لە ڕاستیدا ئەو ژنە شکست دێنێت بەرامبەر كه‌له‌ڕه‌قی مێردەکەی و دەورووبەریدا، پیاوان كه‌له‌ڕه‌قتر دەبن کاتێک ژن كه‌له‌ڕه‌ق بێت ، ونەرم ونیانن بەرامبەر ژنی گوێڕایەڵ و لەسەرخۆ .
  • ژنی كه‌له‌ڕه‌ق گەمژە وگێلە وادەزانێت گەر سوور بێت لەسەر ڕای خۆی براوەیە وبەرامبەر بەهێزی گەردەلولدا وەستاوەتەوە و بیری دەچێت ئەو تەنها بەڕای وهەڵوێستەیەک براوەیە.
  • نازانێت دڵێکی لەدەستداوە کەخۆشیویستووە، خێزانێک وێران دەکات ودەبێتە هۆی هەتیوخستنی منداڵان و دوایی ئەزانێت چ موسیبەتێک دروستکردووە.
  • ئەو ژنە وەک داری ووشک وایە بەیەک بایەکی توند دەشکێت و زۆری لێناکرێت بۆ شکاندنەوە.
  • ژنی كه‌له‌ڕه‌ق هەمیشە ڕای خۆی بەڕاست ئەزانێت وبڕوای بەخۆپەرستی هه‌یە( من براوە وتۆ دۆڕاو) خۆی دەڕووخێنێت پێش هەموو کەس ، وژیانی هەموو بەخۆزگەو بەنارەحەتی و تاڵی دەچێژێت.

لەکۆتایی بەم وەسیەتەی دایکێک بۆ کچەکەی ئەڵێت لەکاتی شەوی گواستنەوەدا ودەڵێت( ببە بەدایک بۆی دەبێتە هەموو شتێک بۆت).

لەکۆمەڵگای ئێمەدا ژنی كه‌له‌ڕه‌ق زۆرن هەر یەکەو بەجۆرێک، بۆیە چەندەها خێزان وێران بووەو ڕێژەی تەڵاقیش زۆر بووە.

 

ئا. رزگار .ن.م

434 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/28/2024 9:37:02 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.