باكچان پێش هاوسه‌رگیری ئه‌م ڕاستییانه بزانن
- بزانه پیاوی ته‌واوو بێخه‌وش و هه‌ڵه‌و په‌ڵه بوونی نییه.
- پیاوان وه‌ك منداڵ وان تۆش ڕۆڵی دایكێكی خه‌مڕه‌وێن بگێڕه.
- به‌خێرایی گوێی بگره به‌هێواشی بدوێ.
- رێزی مێرده‌كه‌ت بگره بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست بیت.
- ململانێ و مشت و مڕلهگهڵ پیاودا مه‌كه.
- كاتێك زانیت هه‌ڵه‌ت كردووه به‌خێرایی داوای لێبووردن بكه.
- به‌رده‌وام كه‌سێكی راستگۆبه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا.
- به‌بێ مۆڵه‌ت و ره‌زامه‌ندی ماڵ به‌جێ مه‌هێڵه.
- بزانه هاوسه‌ره‌كه‌ت حه‌ز به‌چی خواردنێك ده‌كات، هه‌وڵ بده هه‌فته‌ی دوو جار بۆی ئاماده بكه‌یت، ئه‌گه‌ر باری دارایی گونجاو بوو.
- هه‌وڵ بده پێكه‌وه بووجه‌ی خێزانی دابنێن.
- لۆجیكانه ئامۆژگاری بكه وپهیامهكانت بگه‌یه‌نه‌و ره‌خنه‌ی لێمه‌گره.
- له‌كاتی گونجاو‌دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه و خواست و داواكانت بخه‌ره ڕوو.
- كاتێك خوای گه‌وره منداڵی پێ به‌خشیت نه‌كه‌ی بایه‌خی زۆر به‌منداڵه‌كه‌ت بده‌یت و مێرده‌كه‌ت فه‌رامۆش بكه‌یت.
- با مێرده‌كه‌ت به‌برسێتی له ماڵ ده‌ر نه‌چێت.
- كاتێك مێرده‌كه‌ت له‌كار گه‌ڕایه‌وه به‌جوانی و رووخۆشی و ده‌م به‌خه‌نده‌وه پێشوازی لێبكه.
- كاتێك مێرده‌كه‌ت تووڕه بوو بێده‌نگی هه‌ڵبژێره
- باژووری نووستن پاك و خاوێن و دڵگیر بێت
- باماڵهكهت شپرزو شێواو‌و ئاڵۆز نه‌بێت.
- پشتیوان و هاوكارو یارمه‌تیده‌ری مێردهكهتبه.
- خانمێكی پاك و خاوێنبه بۆ خۆت و ماڵ و منداڵه‌كانت.
- نهێنی ژیانی خێزانیت بپارێزه‌و بوار مه‌ده كه‌س ده‌ست وه‌ردان بكات له‌كارووباری خێزانیت.
- خانمێكی میهره‌بان و رۆمانسیبه.
- ئه‌رك و ڕۆڵی خۆت وه‌ك خاتوون و دایك به‌جوانی بگێڕه.
- هه‌واڵی خزم و كهسووكارهكانی مێرده‌كه‌ت بپرسه و رێزیان لێبگره.
- مێرده‌كه‌ت به‌راورد مه‌كه به‌هیچ پیاوێكی تر‌و، ماڵهكهتیش به‌ماڵی كه‌سانی تر به‌راورد مه‌كه
- خواست و داواكاریی و خه‌رجییه‌كانت بابهپێی باری دارایی مێرده‌كه‌ت بێت.
ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
11-12-2024