خاتوونه‌كان رێزی مێرده‌كانتان بگرن
خاتوونی چاك ومیهره‌بان ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌رێز له‌مێرده‌كه‌ی ده‌گرێت شكۆی ده‌پارێزێت له نێوخزم و كه‌س و كار‌و دۆست و هاوه‌ڵان و خه‌ڵكی، به‌تایبه‌ت رێزگرتنی مێرده‌كه‌ی له به‌رده‌م منداڵه‌كانی.
خاتوونه‌كان به‌مكاره جوانه‌یان له‌ناخ ودڵی منداڵه‌كانیان به‌هاو پێگه‌ی باوك ده‌چێنن، واده‌كات منداڵه‌كان باوكیان خۆش بوێت و ورێزی لێ‌بگرن، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبووونی ته‌مه‌ن وكاتدا زیاتر هۆگری باوكیان ده‌بن وچاكتر ده‌بن له‌گه‌ڵیدا.
خاتوونه‌كان بزانن ژنی چاك له‌به‌رچاوی مناڵه‌كانی رێز‌و خۆشه‌ویستی وهه‌ستی جوان بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت ، ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته وه‌نه‌بێت هه‌ر گوزارشت بێت له‌رێزو خۆشه‌ویستی به‌ڵكو چاندنی به‌هاوره‌وشتی جوانه له‌منداڵه‌كاندا.
كاتێك منداڵه‌كان ده‌بینن دایكیان رێزی باوكیان ده‌گرێت دڵخۆش ده‌بن، له‌میانه‌ی ئه‌م پێشه‌نگییه كردارییه‌ی دایكییانه‌وه پێگه‌وپایه‌ی رۆڵی باوك له‌خێزاندا ده‌زانن و هه‌ستی پێده‌كه‌ن وله‌ناخیاندا جێگیرده‌بێت.
رێزگرتنی پیاوله‌به‌رچاوی منداڵه‌كان واده‌كات باوك له‌به‌رچاوی منداڵه‌كان گه‌وره‌و شكۆداربێت و وه‌ك پێشه‌نگ و سه‌رمه‌شق لێی بڕوانن و بزانن باوك كه‌سێكه شایسته‌ی خزمه‌ت و رێز‌و گوێڕایه‌ڵییه و دووباره نابێته‌وه.
له‌پایاندا ده‌ڵێین كاتێك ژن رێزی مێرده‌كه‌ی ده‌گرێت به‌شداری كارایه له‌په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك كه‌رێزله دایبابیان بگرن و دان به‌چاكه‌یان بنێن و رێز له‌كه‌سانی تریش بگرن، به‌مه‌ش خێزانی تۆكمه‌و ئاسووده‌و سه‌ركه‌وتوو دێته دی.
ئا: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
راوێژكاری په‌روه‌رده‌یی و خێزانی
16-12-2024