پەروەردە و پێگەیاندن
چەند ئامۆژگاریەکی گرنگ
چەند ئامۆژگاریەکی گرنگ

ـ گاڵتە بەکەسێک مەکە کە خوای میهرەبان لە ماڵ وخێزانیدا تاقیکردۆتەوە و پێی مەڵێی کەسێتی لاوازە، چونکە:
ـ نوح پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەر)، پێغەمبەری خوابوو، بەڵام هاوسەرەکەی کەسێکی سەرپێچیکار و بێ باوەڕبوو !

ـ گاڵتە بەکەسێک مەکە، کە لەناو گەلەکەی بێزراوەوبەچاوێکی سوک سەیردەکرێت، پێیمەڵێی بێ نرخ وبێ بەها، چونکە، ابراهیم پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەر)، لەناوگەلەکەیدا کەسێکی بێزراو بوو، بەڵام لەلای خوا خۆشەویست بوو !

ـ گاڵتە بەکەسێکی بەندکراو مەکە، پێی مەڵێ ستەمکار و تاوانباری، چونکە یوسف پێغەمبەر (سەلامی خوای لەسەر)، بەندکراو بوو، بەڵام لای خوا ڕاستگۆبوو !

ـ‌ گاڵتە بەکەسێک مەکە، کە لەدوای دەوڵەمەندبوونی مایەپووچ بووە و هەژاربوە، پێیمەڵێ گەمژەی شکستخواردوو، چونکەئەیوب پێغەمبەر (سەلامی خوای لەسەر)، دوای دەوڵەمەندبوونی مایەپووچ بوو، بەڵام لای خوا پێغەمبەربوو !

ـ گاڵتەبەوکەسە مەکە پیشەیەکی سادەی هەیە، پێیمەڵێ کەسێکی سوک وبێڕێزە، لوقمان پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەر)، دارتاش، یان بەرگدروو، یان شوان بوو، بەڵام لای خوا دانا ولێزان بوو.

ـ گاڵتەبەکەسێک مەکە کە خەڵکی بەخراپە باسی دەکەن، پێیمەڵێ جێی گومانە،  پێغەمبەرمان محمدﷺ، پێیوترا جادوگەر، شێت، بەڵام لای خوا خۆشەویست بوو !
سەلامی خوا لەسەرهەموویان 

♦️ هەرگیز کەسێکی گاڵتەجاڕ مەبە، باهەمیشە سروشتت (گومانی باش) بێ بەخەڵکی، خەڵکیش لێگەڕێ بۆخوای میهرەبان !

و: حەسەن مەحمود قادر
777 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/26/2021 12:40:40 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.