پەروەردە و پێگەیاندن
کاریگەری ژینگەی پەروەردە
کاریگەری ژینگەی پەروەردە...

سەرۆک و گەورەی هۆزێک کۆچی دواییکرد، بەڵام چونکە کوڕیەکەی زۆر مناڵ بوو، هشتا بۆئەوە نەدەشیا ببێتە جێگرەوەی باوکی، بۆیە هۆزەکە ویستیان یەکێکی دی لەجێگەی دانێن، .

ناوی پێنج پیاویان لەکوڕانی هۆز  پێشنیاکرد بۆئەوەی ببن بەسەرۆکی هۆزەکەیان، بەڵام چونکە ناکۆک بون و هەموویان لەسەریەکێک ڕێکنەکەوتن، هەموویان ڕۆیشتن بۆلای قازی و مناڵەبچوکەکەی سەرۆکی کۆچکردوشیان لەگەڵ خۆیاندا برد.
کاتێ گەیشتنە ماڵی قازی، مناڵەکەیان لەدرەوە لای مەڕوماڵاتەکانیان جێهێشت و خۆیان چوونەژوورەوە بۆلای قازی.

دوای ئەوەی قازی گوێ لەقسەی هەموویان گرت، هەریەکێکیان کوپێک،قاوەی لەبەردەم هەموویان دانا و پێیوتن: دەمەوێ هەریەکێ لەئێوە کوپی قاوەکەم بەبەتاڵی بۆبگێڕێتەوە، بەومەرجەی قاوەکە نەخواتەوەو نەیڕێژێت !
پیاوەکان سەریان سوڕما و سەیری یەکتریان دەکرد !
کاتێ قازی بینی وا سەریان سوڕماوە، نازانن چیبکەن، پێیوتن: سەرۆک هۆزی کۆچکردووتان، مناڵی هەیە ؟
وتیان: بەڵێ بەڵام تەمەنی زۆربچوکە، لەگەڵ خۆماندا هێناومانە، بەڵام لای مەڕ وبزنەکان جێمانهێشتوە !
قازی داوایکرد مناڵەکەی بۆبێنن، مناڵەکەیان هێنا و قازی کوپێک قاوەی پێدا و پێیوت:
دەموێ ئەم کوپەم بەبەتاڵی بدەیەوە، بەڵام بەومەرجەی قاوەکەی ناوی نەخۆیەوە و نەیڕێژی !
کوڕەکە لاچکی(جەمەدانی)جامانەکەی سەرسەری خستەناو کوپی قاوەکە تاکو  هەموو قاوەکەی هەڵمژی، پاشان بەقازی وت: کوپەکەت بەتاڵە و قاوەکەت لەسەرسەرمە !
⁦▪️⁩قازی وتی: پێمانبڵێ:
ـ دەستکەوت چیە ؟
ـ سەرمایە چیە ؟
ـ زەرەرمەندی چیە ؟
⁦▪️⁩مناڵەکە وتی: 
ـ دەستکەوت ئەوەیە، لەباوکت باشتربی.
ـ سەرمایە ئەوەیە، وەکوباوکت بی.
ـ زەرەرمەندی ئەوەیە، لەو خراپتربی.

⁦▪️⁩قازی وتی: پێمانبڵێ :
 پێرێ چیە، دوێنێ چیە، ئەمڕۆ چیە ؟
⁦▪️⁩مناڵەکە وتی: 
ـ پێرێ: باپیرم بوو. 
ـ دوێنێ: باوکم بوو.
ـ ئەمڕۆ: خۆمم.⁦
▪️⁩قازی وتی: سەربەرزبی ڕۆڵەگیان، بەڕاستی تۆ شایستەی سەرۆک هۆزیی، هەستن برایانی بەڕێز، شێخەکەتان ببەنەوەو بڕۆنەوە بۆناو هۆزەکەتان !

٭ بەدەستهێنانی ئەزموون، گرنگترە لە سەروەت وسامان و پۆشتەیی و پۆشینی جل وبەرگی جوان و گرانبەها.

ئەومناڵەبچوکە، لەماڵی سەرۆک هۆزەکە گەورەبووە وپەروەردەبوە، بۆیە زۆرشت فێربووە، ئەوانەی خۆیان پۆشتەکردبوو جلی جوانیان پۆشیبوهیچیان لێ نەزانی

چیرۆکی یوسف پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەربێ)، پەندو وانەی زۆری تێدایە بۆئێمه، چونکە ئەو لەکۆشکی (عەزیزی میسر) گەورەوپەروەردەبوو، ئەزمون وشارەزاییەکی زۆری بەدەستهێنابوو، بۆیە بەمتمانەی تەواوەوە بە پاشای وت: بمکە بە بەرپرسی گەنجینەکانی وڵات، من هەم زانا و هەم دەستپاک و پارێزەری سەروەتوسامانی وڵات دەبم !

👈 هەرکەسێ سەروەتوسامانی هەبوو، جل وبەرگی جوانی لەبەرکرد، نابێتە گەورەو سەرداری گەل و هۆز وخەڵک.

دانایەک فەرموویەتی: 
⁦🖊️⁩ بەعەقڵ وژیریت بەشداری لەکۆڕ و مەجلیسی زانایاندا بکە.
بەزانست وزانیاریت لەگەڵ سەردار و گەورەکاندا دانیشە.
بەئدەب و ڕێزتەوە، لەگەڵ هاوڕێکانتدا دانیشە.
بەهەست وسۆزەکانتەوە لەگەڵ ماڵوخێزانتدا دانیشە.
بەنەرمونیانی خۆت لەگەڵ کەسانی گەمژە ونەفامدا دانیشە.

و: حەسەن مەحمود قادر
1042 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/21/2021 9:55:46 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.