پەروەردە و پێگەیاندن
چاکە و بەخشینەکانت بەخۆشەویستی و ڕێز بپێچەوە
شێخ عەلی تەنتاوی دەفەرموێت:

دوێنێ کچەکەمم بینی کەمێک برنج و فاسۆلیای کردەناو قاپێک وپاشان لەسەر سینیەک داینا و کەمێکیش باینجان و خەیار و کشمیشی خستەسەر.

کچەکەم ویستی بچێەدەرەوە، لێم پرسی: ئەوە بۆکێ یە ؟
وتی: ئەوە بۆپاسەوانەکەیە، دایەگەورەم فەرمانی پێکردووم، خواردنی بۆببەم.

منیش وتم: هەندێ قاپ بێنە، هەریەک لەوشتانەبخە ناوقاپێکی تایبەتیەوە و سینیەکە بڕازێنەوە و پەرداخێک ئاو و کەوچک وچەقۆ وچەنگاڵێک بخەسەر سینیەکە.
کچەکەم داواکەی منی جێبەجێکرد و ڕۆیشت.
دوای گەڕانەوەی پرسی: باوکە بۆچی واتکرد ؟!
وتم : خواردن بەخشین، بەخشینی ماڵ و سامانە، بەڵام تەرتیب وڕێکخستنی، بەخشینی هەست وسۆزە !
یەکەمیان(بەخشینی ماڵ)سک تێردەکات بەڵام دووەمیان(بەخشینی سۆز) دڵ و دەروون تێر دەکات !
بەیەکەمیان، پاسەوانەکە واهەستدەکات کە ئەو سواڵکەرێکە و ئێمە پاشماوەی خواردنەکانی خۆمان بۆناردووە.
بەڵام بە دووەمیان، وا هەستدەکات ئەو هاوڕێیەکی نزیک، یان میوانێکی بەڕێز و خۆشەویستی ئێمەیە ! 
جیاوازیەکی زۆر هەیە لەنێوان بەخشینی ماڵ وسامان وبەخشینی ڕۆح!
ئەوەش لەلای خوای میهرەبان و لای هەژارانیش زۆرگەورەتر وباشترە !

دەی تۆش چاکە و بەخشینەکانت بەخۆشەویستی و ڕێز بپێچەوە، نەوەک سوک و ڕیسواکردنی هەژاران و ئەوانەی پێیان دەبەخشی !

و: حەسەن مەحمود قادر
809 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/21/2021 10:04:29 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.