ھونەری بـــێ ئـــەمــــەکــی
ھونەری بـــێ ئـــەمــــەکــی
پیاوەکە لە کەنار دەریاکە بە ئارامی دانیشتبوو زۆر بە وردی چاودێری شەپۆلەکانی دەکرد ھەوڵی دەدا زیاتر چێژ لە تیشکی گەرمی پڕشنگداری خۆر وەربگرێت،تیشکە زێڕینەکانی خۆر سەرنجی پیاوەکەی بڕییە سەر منداڵێک کە خەریک بوو نوقم دەبوو لەنێو دەریاو زۆر بە سەختی دەجەنگا لەگەڵ شەپۆلە بەھێزەکانی،پیاوەکە بێ بیرکردنەوە ھەر زوو خۆی ھەڵدایە نێو باوەشی دەریاکەوە بۆ ڕزگارکردنی ئەو منداڵ لێقەوماوە.
دوای ھەوڵدانێکی زۆر بە سەختی لێی نزیك بویەوە،دڵ پڕ لە نزا دەپاڕایەوە :"خودا ئەوم بەستە زمانە شەپۆلێك نەیەت و بیبات بە ناخی دەریادا و بیخنکێنێت."
دوای ھەوڵدانێکی زۆر پیاوەکە بە منداڵەکە گەیشت و زۆر بەھێزەوە جلەکانی گرت و لەگەڵ خۆیدا ڕایکێشا بۆلای کەنار دەریاکە.
پاش جەنگانێکی زۆر لەگەڵ شەپۆلەکانی دەریاکە ھەردوکیان لەسەر لمی کەنار دەریاکە کەوتبوون.
پیاوەکە ھەستی بە ماندوو بوونێکی زۆر دەکرد سنگی پڕ ببوو لە ئاو خیزەی دەھات.
بە کۆخە کۆخ ھەناسەی سوار ببوو وای ھەست کرد ئێستا دەمرێت.
منداڵ ڕۆیشت و دور کەوتەوە ، لە خۆشیدا باوەڕی نەدەکرد کە ڕزگاری بوە .
پیاوەکە بە کەوتوویی لە زەویدا مابوویەوە چاوەکانی بە سەختی دەکرانەوە ،بینی وا ئەو منداڵەی کە ڕزگاری کردووە لەگەڵ ئافرەتێک کە پێدەچوو دایکی بێت بەڕێوەن بۆلای ئەو،پیاوەکە لە دڵی خۆیدا وا گومانی برد کە ھاتبێت بۆلای ئەو تا سوپاسی بکات.!
ھەر واشبوو ئافرەتەکە وەستا و پرسی: ئەوە تۆ بووی کە منداڵەکەی منت لە خنکان ڕزگار کرد؟
پیاوەکەش بە سادەیی و خۆشحاڵییەوە گوتی:بەڵێ .ئافرەتەکەش گوتی:کەوایە،کوا ئەو کاتژمێرەی کەلە دەستیدا بوو؟؟
لەم چیرۆکەوە فێر دەبین:
* کاتێك ھەر کارێك ئەنجامدەدەیت ھەوڵبدە تەنھا لەبەر خودا بێت،چونکە گەر وانەکەی ئەوا دەبێت لە چاوەڕوانی دەست خۆشی ئەوانی دی دا بمێنیتەوە.
* کاتێك کەسێك چاکەیەکت لەگەڵدا دەکات سوپاسی بکە ،با ڕۆژێك تۆش لەسەر کارە چاکەکانت سوپاس بکرێیتەوە.
* ھەندێك لە خەڵکی ھەن کەسێتییان وەھا دروست بووە ناتوانن نیوە پڕەکەی پەرداخەکە ببینن،ھەمیشە چاویان لەسەر نیوە بەتاڵەکەی پەرداخەکەیە،بۆیە گەر چاکەت لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە کرد چاوەڕوانی ھیچ مەکە لە لۆمەکردن زیاتر.
* ھەندێك مرۆڤ بەھای ماددە دەدەن بەسەر بەھای ڕۆحدا ئەم جۆرە کەسانە ھەزار ڕۆح دەگۆڕنەوە بە ھەزار دینار..
*
"گۆڤاری بڕیار"
|