پەروەردە و پێگەیاندن
با نەهێڵین کەس سنووری تایبەتمەندییەکانمان ببەزێنێ!!
با نەهێڵین کەس سنووری تایبەتمەندییەکانمان ببەزێنێ!!

یەکێک لەوشتە زۆر گرنگانەی کە پێویستە پارێزگاری لێبکەین و ڕێ نەدەین هیچ کەس سنوورەکەی ببەزێنێ و هەرگیز و لە هیچ بارودۆخێکدا لێی دانەبەزین هەرچەند باجیشی لەسەر بدەین بریتییە لە: (تایبەتمەندییەکانی ژیانمان)... لەژێر هیچ فشارێکدا نەیاندرکێنین!! و رێگە نەدەین بە ناوی جۆراوجۆر و شەفافییەت پێمان بدرکێنن!!
تا شتەکان تایبەتتربن پاراستنیان پێویستترە!!
لەوانە: کارە تایبەتەکانی ناو ماڵ و خێزان و بازرگانی و پڕۆژە تایبەتییەکانمان و ئامانجە کەسییەکانمان و بەڵکو پێویستیە تایبەتییەکانی خودی خۆمان...
چونکە پاراستنی تایبەتمەندییەکانمان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئارامی و ئاسوودەیی و سەرکەوتنی خۆمان و دوور لە خەفەت و حەسودی و ئێرەیی نەیار و بەرامبەرەکانمان!!

هەر بۆیە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: (مِنْ حُسْنِ إِسْلَامِ الْمَرْءِ تَرْكُهُ مَا لَا يَعْنِيهِ). رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ، وحسنه.
ن.م.محمد سینەمۆکی
700 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/27/2021 6:11:09 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.