پەروەردە و پێگەیاندن
شۆرشێکی پەروەردەیی
شۆرشێکی پەروەردەیی

مناڵەکانمان چەند زمان درێژن لە بەرامبەر دایکیان بەڵام لە بەرامبەر خەڵک وەک گەروێشکێکی ترسنۆکن ، نازانم ئەمە چۆن ڕودەدات؟

تەمەڵی لە ھەنگوین خۆشترە ...

کوڕان وکچان لەم تەمەڵیە چی دەستکەوتێکێان بەدەستھێنا؟
ھیچ شتێک جگە خۆدزینەوە!
بەردەوام گەورەو بچووک وئافرەتانمان خۆیان دەدزنەوە ...
ھۆکار : ئەوان ھیچ کارێک ئەنجام نادەن ...

ئەوەی ماندوو نەبێ ھەست بە تام وچێژی حەسانەوە نازانێ ...
ئەوەی برسی نەبێ ھەست بە تامی خواردن ناکات ... 
ئەم سیناریۆیە لە زۆربەی ماڵەکان باوە

نەھامەتیەکە ئیستا ڕونادات ، بەڵام دوای بیست ساڵ دەبێ لە ئالودە بوون پێوەی ، ئەنجامەکەی : کچێک گونجاو نیە بۆ شووکردن وھاوسەرگیری ... 
بە ھەمان شێوە کوڕێک شیاو نیە بەرپرسیارێتی خێزان وماڵ ھەڵبگرێت ... 
چونکە بە سادەیی : ماوەی بیست ساڵە بەرپرسیارێتی نەماوە.

بەھۆیەوە کوڕ ناتوانێت بگۆڕێت بە ھۆی بریاردانی بۆ ھاوسەرگیری ، یان بە ھۆی گۆڕانکاری لە سیاسەتی خێزان ، چونکە ئەم سیفەتانە ئەگەر بە تێپەڕ بوونی کات لە ناخیاندا دروست وبنیاد نەکرابێت بە ئاسانی ناتوانرێت بیگێڕیتەوە.

پابەندبوون شتێکە دەبێت ڕۆژانە بێ ناتوانیت پابەند ببیت لە کاتێکدا تەمەنت کردبێت ، وبەبێ پابەندبوون ژیان بە ڕاست ودروستی ناڕوات.

ئەو خوێندکارە مناڵەی دەگەڕێتەوە لە قوتابخانەو خێرا جانتاکەی لە ژورەوە فڕێ دەدا نرخی ئەم کەمتەرخەمیە دەدا کاتێک گەورە دەبێت ، وقورسترین شت گۆڕینی خووڕەوشت وھەڵسوکەوتێک بەم شێوەیە بێت.
👍
زیادە ڕۆیی مەکەن لەوەی مناڵەکانتان ھەرشتێکیان داوا کرد خێرا بۆیان جێ بەچێ بکەن ، 
چونکە بێزار و بێ تاقەت دەبن
ئەگەر بێزار بوون خووڕەوشتیان خراپ دەبێ ودەنگیان بەرز دەبێ

باوکان ودایکان پرسیار دەکەن
ئەوان بۆ ناڕازین و ئێمە ھەموو داواکاری و حەزەکانیان بۆ جێ بەجێ دەکەین؟!!

وەڵام :
چونکە ئێوە بێ بەشتان کردن لە لەزەت وتام وچێژی ماندووبوون وھەوڵدان بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان بھێنە دی ، بۆیە ژیان تام وچێژو مانای نەماوە.

ئێوە بێ بەشتان کردن لەوەی ھەست بەو خۆشیە بکەن کاتێک نەرم ونیانن بەرامبەر ھەژاران ویارمەتیدانیان بۆیە دڵ ودەرونەکان وشک و بێ بەزەیین.

ئێوە بێ بەشتان کردن لە لەزەتی عیلم وزانست وباوەڕ بۆیە دڵەکان داڕما وڕوخان

سیاسەتی پەروەردە کردنتان بگۆڕن
بیرۆکەی نامەوێ مناڵەکەم بێ بەش ببێت لە ھیچ شتێک بگۆڕن ...

وا لە ژیانی کوڕەکەت (کچەکەت) بکە ھەمووی ئامانج وچوڵەو ھەوڵدان بێت بۆ خزمەت وسود بە خەڵکی بێت ،
وا پەروەردەی بکە نرخ وبەھای لەوەدای کە سودی ھەبێ بۆ کەسانی دیکە ..
نەک بەو موبایلەی کە ھەیەتی ، یان ئەو ئۆتۆمبیلەی کە سواری دەبێ ، و ئەو چاویلکە یان تیشێرتە مارکەیە ..

نرخی لە پاکی دڵ ودەرونی لە زانستی بەسودو کاری چاکەو خووڕەوشتی بەرزە

نرخی لە بەندایەتیەتی بۆ پەروەردگار وچاکە کردنی لەگەڵ باوک ودایکی و دەراوسێکانی وھەموو خەڵکدایە.

شۆرشێکی پەروەردەییمان دەوێ
شۆرشێک دژی ھەموو تێگەشتنە مادیەکان و پێشبرکێی نادروست ونا بەجێ وکاربەر.

وەرگێڕان : شێرزاد سید زادە

🌼
818 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/27/2021 6:23:25 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.