پەروەردە و پێگەیاندن
مامۆستایەتی و فێرکردن پەیامی پێغەمبەرانە
مامۆستای بەڕێز... 
خوشکەکەم، براکەم...
کاتێ ژمارەیەکی زۆر قوتابی و خوێندکار دەست بەرزدەکەنەوە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی تۆ...
یەکێکیان هەڵبژێرە...
دوای ئەوەی وەڵامەکەی تەواوبوو، دەستبەجێ بڵێ:
کێی دی پشتگیری ئەم وەڵامە دەکات ؟دووبارە ئەوانەی دەیانزانی هەموویان دەستیان بەرزدەکەنەوە و هەموویان واهەستدەکەن کە بشداریان کردووە !
_______
مامۆستای بەڕێز... خوشکەکەم، براکەم، بۆچی تەنها وەڵامی پرسیارەکانمان بەلاوە گرنگە، بەڵام پرسیارەکانمان بەلاوە گرنگ نەبێ ؟!
کاتێ لەیەکێ لەقوتابی وخوێندکارەکان گوێ بیستی پرسیارێکی باش دەبی، بڵێ:
پرسیارێکی زۆر زیرەکانەیە، لە خوێندکارێکی زیرەکەوە !
پاشان بڵێ: من بەدرێژایی ئەم وانەیە چاوەڕوانی ئەم پرسیارەم دەکرد !
_______
مامۆستای بەڕێز... خوشکەکەم، براکەم، کاتێ هەستتکرد قوتابی وخوێندکارەکان باش گوێ بۆ وانەکەت ناگرن، بڵێ :
وانەکەمان بەتاقیکردنەوەیەکی کورت کۆتایی پێدێنین.
 بەکردارەکیش ئەوە جێبەجێ بکە.
_______
مامۆستای بەڕێز... خوشکەکەم، براکەم، لەبەشێکی وانەکەدا، لەوکاتەدا کەخوێندکارەکان لەوپەڕی بێدەنگیدان، تۆش بوەستە و سەیرێکی ڕوخساریان بکە، پاشان بڵێ:
شتێکی زۆر گرنگتان پێبڵێم ؟
پێیان بڵێ: من ئێوەم خۆشمدەوێ !
پاشان بگەڕێوە بۆ تەواوکردنی وانەکەت.
ئەم وشەیە، بەهاکەی چەسپاندنی ڕێز و خۆشەویستیە بۆتۆ !
_______
مامۆستای بەڕێز... خوشکەکەم، براکەم، لەزیرەکی مامۆستایەتیە کاتێ خوێندکارێک درەنگ دێتەژوورێ، بەهەر هۆکارێک بێت، ڕێگەی پێبدەبابێتەژوورێ  وبەشێوەیەک بیخە ناو وانەکەتەوە ئەو هەرهەستیش پێنەکات و بەکورتی ئەوەی باستکردووە دووبارەی کەوە، بڵێ ئێمەباسی(......)دەکەین، پاشان بگەڕێوە سەرشوێنی وانەکەی خۆت وبەردەوامبە.
_______
مامۆستای بەڕێز... خوشکەکەم، براکەم، لەکاتی ڕوودانی وتووێژی تووند لەگەڵ یەکێ لەقوتابی وخوێندکارەکانت لەپۆلدا... کێشەومشتومڕەکەتان دوابخەن، چونکە خوێندکارەکە لەناو جەماوەردایە و هەست بەمەیدانبازی و ڕووبەڕووبونەوە دەکات، کەنایەوێ لێی ڕاکا، بەڵکو دەیەوێ بەسەرتدا سەرکەوێ
دوایی بەتەنها قسەی لەگەڵدابکە، دەبینی زۆرکەسێکی جیاوازە وەک لەوکەسەی لەناوپۆلدا وتووێژ و مامەڵەی دەکرد.

لەکۆتاییدا...
لەیادت بێت کە مامۆستایەتی وفێرکردن پەیامی پێغەمبەرانە( سەلامی خوایان لەسەربێ)، تۆش میراتگری ئەوانی، بۆیە هەوڵدە ببە بەباشترین میراتگر.
وامەزانە گەیشتوویە لوتکە، مەڕوانە ساڵانی خزمەتیشت بەبێ ئەزموونی.

و: حەسەن مەحمود قادر
512 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/24/2021 12:33:28 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.