پەروەردە و پێگەیاندن
واز لەباڵۆنەکەی من بێنە و باڵۆنی خۆشت بپارێزە
واز لەباڵۆنەکەی من بێنە و باڵۆنی خۆشت بپارێزە

چیرۆکێکی کۆنە، بەڵام هەتا بیخوێنمەوە، زیاتر پێی سەرسام دەبم !

دەڵێن لەساڵی 1974 (مهاتير محمد)، بەساڵێک بەرلەوەی ببێ بەوەزیری فێرکردن، و پاشان لەساڵی 1981 سەرۆک وەزیران، ڕۆژێکیان میوانی شەرەف بووە لەئاهەنگی کۆتایی چالاکی قوتابخانەکانی «كوبانج باسو» لەمالیزیا.
لەوئاهەنگەدا (مهاتير محمد) بیرۆکەی ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی کرد بەڵام بۆخوێندکاران نا، بەڵکو لەنێوان مامۆستاکاندا.
بیرۆکەکەش ئەوەبوو کە هەرمامۆستایەک باڵۆنێکی پێبدرێت، پاشان هەرمامۆستایە باڵۆنەکەی خۆی فوو تێکا و پڕیکالەهەوا و پاشان بەقاچی خۆیەوە بیبەستێتەوە.

بەڵێ هەرمامۆستایەک باڵۆنەکەی خۆی وەرگرت و پڕیکرد لەهەوا و بەقاچی خۆیەوە بەستیەوە.

(مهاتیرمحمد) مامۆستاکانی لەگۆڕەپانێکی بازنەیی سنورداردا کۆکردەوەو پێیوتن: 
من کۆمەڵێک دیاریم هەیە بۆئەوکەسەی لەدوای قسەکانی منەوە بۆماوەی یەک خولەک، پارێزگاری لەباڵۆنەکەی بکات !
دوای ئەوخولەکە، هەرکەسێ باڵۆنەکەی خۆی پێمابوو، دیاریەکە وەردەگرێت.

کاتەکە دەستیپێکرد، مامۆستاکان هەموویان دەستیانکرد بەهێرشکردن بۆسەر ئەویتر، بۆئەوەی باڵۆنەکەی لێ بتەقێنێت، تاکو کۆتایی کاتەکە بەردەوامبوون!

پـــــــــەند :
( مهاتیرمحمد) بەسەرسامیەوە لەنێو مامۆستاکاندا وەستا و پێیوتن: 
ـ خۆ من داوام لەهیچتان نەکرد باڵۆنی ئەویدی بتەقێنێت !
ـ خۆ ئەگەر هەریەکێکتان بەبێ بڕیاری نەرێنی  دژی کەسێکی دیکە وەستابایە و هیچی نەکردایە، ئەوا هەمووتان دیاریەکەتان وەردەگرت، چونکە من وتم کێ بتوانێ باڵۆنەکەی پێبمێنێت، داواشم لەکەستان نەکرد باڵۆنی ئەوی دی بتەقێنێ.
بەڵام بیرکردنەوەی نەرێنی بەسەرهەمووتاندا زاڵبوو.
هەریەکێ لەئێمە بیرلەسەرکەوتن دەکاتەوە لەسەرحسابی ئەوانی دی، لەگەڵ ئەوەی کە سەرکەوتن بۆهەمووان هەبوو، بەردەستبوو، ئێوە هەمووتان دەتانتوانی براوەبن، بێ ئەوەی کەستان باڵۆنی کەس بتەقێنێت !
٭ بەڵام بەداخەوە، هەندێکمان دەستدەکەین بە ڕوخاندن و لەناوبردنی ئەوانی دی، لەپێناو بنیاتنان و بردنەوە و سەرکەوتنی خۆمان !

٭ بەداخەوە، ئەو ڕاستیە تاڵ و ناخۆشە لەژیانی ڕاستەقینەی ئێمەشدا هەیە !

٭ سەرکەوتنی تۆ پێویستی ناکات لەسەرت کە هەوڵی شکست پێهێنانی ئەوانی دیکەبدەی !

٭ هەتاکو تۆ نیازی دڵت پاکترکەیەوە، خوای میهرەبانیش بارودۆخت باشتردەکات.

٭ هەتاکو تۆ ئیرەیی وحەسوودی لەدڵتدا دەربێنی و هیوای چاکەو باشی بۆخەڵکی بخوازی، خوای میهرەبان زیاتروزیاتر بۆکاری باش و سەرکەوتن یارمەتیت دەدات !

و: حەسەن مەحمود قادر
682 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/24/2021 12:44:48 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.