پەروەردە و پێگەیاندن
نوێژ بکە پێش ئەوەی نوێژت لەسەر بکرێت
نوێژ بکە پێش ئەوەی نوێژت لەسەر بکرێت

کەسێک بووم نوێژم نەدەکرد ... ھەموویان ئامۆژگاریان کردم ... باوکم براکانم .. گرنگیم بە کەس نەدا ... زەنگی موبایلەکەم بوو ، بە دەنگیدا پیاوێکی بە تەمەن بوو وتی : ئەحمەد ؟ ..
بەڵێ! ....
سەرە خۆشیت لێ دەکەم دەربارەی " خالید " وخوای گەورە جەزاتان بداتەوە لەسەر جێگاکەی کوچی دوای کردوە ..
ھاوارم کرد : خالید؟! دوێنێ لەگەڵم بوۆ ...
دەگریاو وتی لە مزگەوتی گەورە نوێژی مردووی لەسەر دەکەین ...
ھاندەکەم گوژاندەوەو بەگوڵ دەگریام : خالید! چۆن بە گەنجی دەمرێت؟! 
ھەستم کرد مردن گاڵتە دەکات بەم پرسیارەم ، بەدەم گریانەوە چومە مزگەوت ... بۆ یەکەم جارە نوێژ لەسەر مردوو دەکەم ... گەڕام بە شوێن خالید وبینینم لە نێو دارە مەیتێکە و داپۆشراوە ... لە بەردەم ڕیزی نوێژخوێنان ھیح ناجوڵێت ... قیژاندم کاتێ بینیم ... خەڵکی بەم حاڵەتە ھەمووی سەیریان دەکردم ... سەرم خستە نێو ھەردوو قاچم و دەم وچاوم داپۆشی ... ھەوڵم دەدا خۆم بگرم وئارام بم ... باوکم ڕایکێشام وبردمی بۆ لای خۆی ... وچرپاندی بە گوێمدا : نوێژ بکە پێش ئەوەی نوێژت لەسەر بکەن !! وەک ئەوە وابێت گولەیەکی لێدام نەگ وشە بێت ... موچورکەیەک بە گیانمدا ھات ... وسەیری خالیدم دەکرد .. 
ئەگەر لە مردن ھەڵبسێت ... خوزگەو ئاواتی چی دەبوو ! جگەرەیەک ؟ 
ھاوڕێیەکی کچ ؟
گەشت وسەیران ؟ 
گۆرانیەک !! 
لە خەیاڵی خۆمدا وامدانا من لە شوێنی ئەو بم ... ئەم ئایەتە پیرۆزەم ھاتەوە یاد کە خوای گەورە دەفەرمێت : ( يوم يكشف عن ساق ويدعون إلى السجود فلا يستطيعون ) .. 
بەرەو گۆڕستان ڕۆشتین ... دامانھێڵا نێو گۆڕەکە ... بیرم دەکردەوە : ئەگەر پرسیاری لێ بکەن دەربارەی کردەوەکانی ؟ چی دەڵێ : 
بیست گۆران ! 
وشەست فلیم ! 
وبە ھەزارەھا جگەرە ! 
زۆر گریام ... نوێژێکم نیە شەفاعەتم بۆ بکات ... وکردارێکم نیە سود بەخش بێ ... توانای جوڵەکردنم نەبوو ... باوکم زۆر چاوەڕێی کردم ... خالیدم بە جێھێشت لە نێو گۆردا وگوێی لە خشپەی پێکانمە و بەرەو باوکم ڕۆشتم و بڕیارمدا باش وچاک و ڕوو لە خوا ببم ونوێژەکانم ئەنجام بدەم ...

وەرگێڕان : شێرزاد سید زادە
742 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/24/2021 12:56:50 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.