پەروەردە و پێگەیاندن
چەند وتەیەکی سەرنج ڕاکێش
چەند وتەیەکی سەرنج ڕاکێش:

✅ هیچ کەسێکم نەبینیوە سەرکەوتووبێ لەژیانیدا، لەگەڵ دایکوباوکی باش نەبووبێ. 
✅ هیچ کەسێک نیە هیچ خەمێکی نەبێ، بەڵام کەسانێک هەن بیریان دەکەوێتەوە کە ئەوە دونیایە، بۆیە زەردەخەیەک دەکات !
✅ کاتێ تووشی تەنگانەوناڕەحەتی دەبن، مەگرین، بەڵکو کڕنووش(سجدە)ببەن.
✅ باشترین هاوڕێ ئەوکەسەیە کاتێ دونیا بۆت پێدەکەنێ، ئیرەییت پێنابات، کاتێکیش دونیا ڕووی لێت گرژدەکات، بەجێت ناهێڵێت!
✅ کەم قسەکردن، یەکێکە لەهۆکارەکانی سام و ڕێز، زۆر زەردەخەنەش، یەکێکە لەهۆکارەکانی جوانی، تۆ هەوڵدە جوان و بەسام بی.
✅ جوانترین شتێک کەمرۆڤ فێری ببێ؛ ئەوەیە کە گوێ بۆهەمووبۆچوونێک بگرێو ڕێزیان لێبگرێت، مەرجیش نیە باوەڕوقەناعەتی پێی هەبێت!
✅ یەکێ لەپیاوچاکان دەڵێت: منداڵەکەت فێری قورئان بکە، قورئانیش هەمووشتێکی فێردەکات.
✅ هەرکەسێ چاکبوون و چاکەکردن لەگەڵ دایکیلەدەستدا، هەمووژیانی خۆی لەدەستداوە!
✅ بەبەزەیی ونەرمونیان بن لەگەڵ بەساڵاچوان، ئەوان لەسەردەمێکدا دەژین، سەردەمی ئەوان نیە، بەرگەی زۆرقسەکردن وڕەخنەی بەردەوامیان بگرن، ئێوە نازانن ئەوەن هەست بەچی دەکەن !
✅ بیر لە ڕازیکردنی هەمووکەسێک مەکەوە، کارێکی ستەم و مەحاڵە، هەتا پێغەمبەرانیش تیایدا سەرکەوتوو نەبوون.
✅ خۆدەرخستن بەکەسێکی ختەوەر، سەرەڕای ئازارەکانت، تەنها هێزی کەسێتیت دەردەخات !
✅ جوانی مرۆڤ، بەوشتانەوەنیە کەهەیەتی، بەڵکو بەشتانەوەیە کەدەیبەخشێت، خۆر، ناخی پڕیەتی لەئاگر، بەڵام سەرتاپای بوونەوەر پڕدەکات لەڕۆشنایی !
✅ هەرکەسێ وەکوخزمەتکار لەژێرقاچی دایکیدا بژیت، وەکو گەورەوسەردار لەناوگەلەکەیدا دەژی.
✅ یەکی لەپیاوچاکان دەڵێت: هەمووشتێک دەڕوات وناگەڕێتەوە، تەنها نزا و پاڕانەوەنەبێ، بەتکا وڕەجاوەدەڕوات، بەبەخشینەوەدەگەڕێتەوە!
✅ ئەوکەسەی کەم قسەدەکات، هەمیشە لەکاتی دەستکردن بەقەدا، سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت!
✅ هەتا ئافرەت شەرم و شکۆی زیاتربێ، چاو زیاتر شەرمدەکات سەیری بکات !

و: حەسەن مەحمود قادر
901 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/28/2022 6:20:21 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.