پەروەردە و پێگەیاندن
چاو پۆشی لە عەیب و کەموکورتی کەسانی تر
چاو پۆشی لە عەیب و کەموکورتی کەسانی تر 

دەگێڕنەوە پاشایەک هەبوو شەل و بە یەک چاو دەیتوانی سەیر بکات
ڕۆژێک ئەم پاشایە کۆمەڵێک لە نیگار کێش بانگھێشت کرد تا وێنەیەکی تایبەتی خۆی بۆ بکێشن بە مەرجێک " ھیچ لەو عەیبانەی دەرنەکەوێت " لەو تابلۆیەدا! 
ھەموو نیگار کێشەکان ئامادە نەبوون ئەم تابلۆیە بکێشن!

چۆن وێنەی پاشایەک دەکێشن بە دوو چاو بەڵام ئەو تەنھا یەک چاوی ھەیە؟
وچۆن وێنەی بکێشن بە دوو قاچی ساغ وئەو شەلە؟

بەڵام!
لە نێو ئەم ناڕەزاییەی بە کۆمەڵدا یەکێک لە نیکار کێشەکان ھاتە پێشەوەو وڕازی بوو ئەو تابلۆیە بکێشێت.
بەڵێ تابلۆیەکی زۆر جوانی کێشا

چۆن ئەم کارەی ئەنجامدا؟
نیگار کێشەکە وا پاشای نیشان دا کە تاپرێکی بە دەستەو چاوێکی داخستووە و قاچێکی نوشتاندوەتەوە بۆ ڕاوکردن...
بەمشێوەیە وێنەی پاشای کێشا بە بێ ئەوەی عەیب وکەم وکورتی ھەبێت ...

٭ خۆزگە ئێمەش وێنەی جوانی کەسانی دیکەمان دەکێشا و ھەرچەند کەم وکورتیەکانیشیان ڕوون ودیار بوایە.
وکاتێک ئەم وێنانەمان دەگواستەوە بۆ خەڵک پەردە پۆشی ھەڵەکانمان دەکرد..
٭ ھیچ مرۆڤێک بێ کەم وکورتی نیە!
٭ با لایەنی ئەرێنی وەربگرین و واز لە لایەنی نەرێنی بهێنین تەنها بۆ 
  ئاسوودەیی خۆمان و کەسانی دیکەش.

پێشەوا شافعیی دەفەرێت ‌‌:
لِسانُكَ لا تَذكُرْ بِهِ عَورَةَ امرئٍ           فَكُلُّكَ عَوراتٌ وللنّاسِ ألسُنُ

وعَيناكَ إنْ أبدَتْ إليكَ مَعايِباً         فَدَعها وَقُلْ يا عَينُ للنّاسِ أعيُنُ

وعاشِرْ بِمَعروفٍ وسامِحْ مَن اعتَدى     ودَافع ولكن بالتي هِيَ أحسَنُ
                 وەرگێڕان : شێرزاد سید زادە
644 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/28/2022 6:23:31 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.