پەروەردە و پێگەیاندن
نوێژ لە پێشترە یان ڕزق وڕۆزی
نوێژ لە پێشترە یان ڕزق وڕۆزی

پیاوێک دوای نوێژی عیشا چووە لای خێزانی ...
بینی مناڵەکانی نوستوون ... 
پرسیاری لێ کرد : ئایا منداڵەکان نوێژەکانیان ئەنجامداوە؟
خێزانەکەی : هیچ خواردنمان نەبوو ... وهەندێ قسەم بۆ کردن سەرقاڵم کردن تا خەویان لێ کەوت ... بەڵام نوێژەکانیان نەکردووە ...
پیاو : خەبەریان بکەرەوە.
ژن : ئەی باوکی فڵان کەس .. ئەگەر خەبەریان بکەمەوە ئەوا لە برسانا دەست دەکەن بە گریان .. وهیچ خواردنمان نیە ..
پیاو : گوێ بگرە .. لەسەر منە فەرمانیان پێ بکەم نوێژەکانیان ئەنجام بدەن .. وڕزق وڕۆزیان لەسەر من نیە .. خەبەریان بکەرەوە ڕزقیان لای پەروەردگارە .. خوای گەورە دەفەرمێت : "وَأمُر أَهلَكَ بِالصَّلاةِ وَاصطَبِر عَلَيها لا نَسأَلُكَ رِزقًا نَحنُ نَرزُقُكَ وَالعاقِبَةُ لِلتَّقوى" [طه: ١٣٢]
ژن هیچی بۆ نەمایەوەو ومناڵەکانی لە خەو هەستان .. کاتێک لە نوێژ تەواو بوون تەقەی دەرگا هات .. بینیان پیاوێکی دەوڵەمەند سینیەک خواردنی زۆر بە تام و بەلەزەتی پێیە.
دەوڵەمەندەکە : بگرە ئەمە بۆ خانەوادەکەتە ..
پیاو : ئەمە چیە؟
دەوڵەمەندەکە : یەکێک لە پیاوماقوڵی شار هات بۆ لام .. ئەم خواردنەم پێشکەش کرد .. وپێش ئەوەی نانەکەی بخوات بوو بە دەمەقاڵەمان .. وسوێندی خوارد هیچ نەخوات وچووە دەرەوە .. منیش خواردنەکەم هەڵگرت و وتم : دەیدەم بەو کەسەی پێکانم لە بەردەم ماڵیان دەوەستێ .. سوێند بێ بە پەروەردگار پێکانم نەوەستان تا لە بەردەرگای تۆ نەبێ .. سوێند بێ بە پەروەردگار نازانم کێ منی هێنا بۆ لای تۆ ..

- ئەزیزانم لەگەڵ پەروەردگارتان ڕاست بکەن هەموو شتێکتان بۆ فەراهەم دێنێ.
- پیاوچاکانی پێشوو بەم شێوەیە بوون بۆیە چێژیان لە عیبادەت وەردەگرت.
- خواناسی بەم شێوەیە دەبێ.
- بەم شێوەیە گرنگی بە نوێژ دراوە.
"رَبِّ اجعَلني مُقيمَ الصَّلاةِ وَمِن ذُرِّيَّتي رَبَّنا وَتَقَبَّل دُعاءِ" [إبراهيم: ٤٠]

ئامادەکردن : شێرزاد سید زادە
521 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/28/2022 6:25:01 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.