پەروەردە و پێگەیاندن
ئەمانەتی مەجلیس بپارێزن.....!!
ئەمانەتی مەجلیس بپارێزن.....!!

بەداخەوە دیاردەی ناپاکی و خیانەتی دانیشتن ومەجلیس بەشێوەیەکێ بەرچاو زیادی کردووە لەو ڕۆژگارەدا !!!!!هەندێک لەو خیانەتانە:

1️⃣ لەگەڵ کەسێک دادەنیشی وێنەت دەگرێ یان دەنگت تۆمار دەکات بەبێ مۆڵەتی تۆ!! ئایا دەزانن کە ئەوەخیانەتی مەجلیسه  !!!؟
2️⃣ هەیە بەتەلەفۆن قسەت لەگەڵ دەکات قسەکانت تۆمار دەکات بێ ئاگاداری تۆ!ئەوەش خیانەتێکی ترە!!!
3️⃣ نامەیەک بۆکەسێک دەنێری بەنوسین یان نامەی دەنگی بێ مۆڵەتی تۆ دەینێرێ بۆکەسانی تر ، یان بڵاوی دەکاتەوە له تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان!ئەوەش خیانەتێکی ترە!
 4️⃣ یان جاری واهەیە یەکێک بەتلفۆن قسەت لەگەڵ دەکات ،دەنگەکەی دەکاتەوە بۆکەسانی دەورو بەری بێ ئاگاداری تۆ،کەلەوانەیە قسەکان تایبەت بن خاوەنەکەی حەزنەکات کەس گوێی لێ بێت.کەئەوەش جۆرێکە لەنەمیمی و گوێ هەڵخستن وخیانەتی مەجلیس...
 
لەخوا بترسن وئاگاتان لەقیامەتی خۆتان وبێت ئەمانەتی کۆڕو مەجلیسەکانتان بپارێزن..
 ( واتقوا يوما ترجعون فيه إلى الله )

 و.طاهر عثمان
398 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 12:53:47 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.