پەروەردە و پێگەیاندن
کێشەی خەڵک بە دەرفەت مەزانە بۆ بەرژەوەندی خۆت
 کێشەی خەڵک بە دەرفەت مەزانە بۆ بەرژەوەندی خۆت

قەسابێک کاتێک گۆشتی لەت دەکرد پارچەیەکی بچووک لە ئێسقان چووە چاویەوە ، بۆیە ئازاری زۆر بوو
ڕۆشت بۆ لای حەلاقێک (چونکە لەو سەردەمەدا زۆربەی زۆری حەلاقەکان کاروباری پەرستاریان دەکردو نەخۆشخانە زۆر کەم بوو).
حەلاقەکە پێی وت : ئاساییە ، چاوت هیچی ناوێ جکە لە کەمێک پاکردنەوەو مەرهەمێک ، پاشان چاوی بۆ بەست ، و وتی هەموو ڕۆژێک ئەمەت بۆ دەکەم تا چاک دەبیت.
لە ڕۆژی دواتر قەسابەکە هات و کیلۆیەک گۆشت وکیلۆیەک جگەری هێنابوو ، وحلاقەکە تەداوی چاوی بۆ دەکرد ، وبە هیچ شێوەیەک دەسکاری پارچە ئێسقانەکەی نەدەکرد ، بەمشێوەیە چەندین ڕۆژ تێپەڕی.
وڕۆژێ لە ڕۆژان قەسابەکە هات بەڵام حەلاقەکە لەوێ نەبوو ، بەڵکو کوڕەکەی لەوێ بوو.
کوڕ وتی : بەخێر بێیت مامە
قەسابەکە : ئایا باوکت سنعەتەکەی فێر کردوویت؟!٘
کوڕ : بەڵێ
قەساب : سەیری ئەو پارچە ئێسقانە بکە لە چاووم.
کوڕ : ئاساییە ، ئیستا دەری دەهێنم ، بەڵێ بە چەند چرکەیەک ئێسقانەکەی دەرهێناو چاوی جوان پاکردەوە!!
شەو حەلاق گەڕایەوە بۆ ماڵەوە، وپرسیاری لە کوڕەکەی کرد : ئەمڕۆ ئیشت چۆن بوو؟
کوڕ : قەسابەکە هات وپارچەیەک ئێسقای ورد لە چاوی بوو ومنیش دەرمهێنا.
باوک توڕە بوو لەو کارەی کوڕەکەی.
کاتێک کوڕ پرسیای کرد لە باوکی بۆ توڕە بوویت دەبوو ستایشم بکەیت لەسەر ئەوەی هاوکاری کەسێکم کرد ولە ئازار ڕزگاری بوو!
باوک : کوڕی خۆم ئەم قەسابە ڕۆژانە گۆشت وجگەری بۆ دەهێنام تا تەداوی چاوی بۆ بکەم!
بەڵام دوای ئەم کارەی تۆ ئیتر نایەتەوە چونکە ئازاری چاوەکانی نا ێنێ!!

🛑 دەرس وعیبرەت

✅ هەندێ کەس دەیەوێت وەزع وەک خۆی بێت وئارامی وئاسایش 
      وسەقامگیری نەبێ ، بۆ ئەوەی بەردەوام گۆشت بخوات!!
✅ زۆر جار کەسی دڵسۆزو خەمخۆر سەرزەشت دەکرێت.
✅ دەبێ چاکەکار بین وچاوەڕێی پاداشت لە کەس نەکەین.
✅ زۆرێک هەن بە کێشەی کەسانی دیکە دڵخۆش دەبێ بۆ ئەوەی 
      بەرژەوەندی زیاتری دەست بکەوێت.
✅ موسڵمانی ڕاست ودروست دەبێ ئەوەی بۆ خۆی خۆشی بوێت 
      دەبێ بۆ موسڵمانی دیکە خۆش بوێ.
✅ ژیانی بۆی ڕۆژ بە ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێ پێوەرەکان بوەتە بەرژەوەندی 
      تاکە کەسی.

ئامادەکردن : شیرزاد سید زادە
751 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 1:29:58 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.