پەروەردە و پێگەیاندن
پەتی درۆ کورتە
پەتی درۆ کورتە

ئافرەتێک دەچێتە لای مریشک فرۆشێک (ویستی دوکانەکەی دابخات) پرسیاری لێ کرد : ئایا مریشک هەیە؟
مریشک فرۆش سەلاجەکەی دەکاتەوەو تاکە مریشکەکە دەردەهێنێت ولەسەر تەرازوە دایدەنێ ودەڵێ ١٫٥ کیلۆ گرامە.
ئافرەتەکە سەیری مریشک وتەرازووەکە دەکات ، ودەڵێ : ئایا مریشکی لەمە گەورەترت لا نیە؟
مریشک فرۆش ، مریشکەکە دەگەڕێنێتەوە نێو سەلاجەکەو هەمان مریشک جارێکیتر دەردەهێنێت بەڵام ئەم جارە بە فێڵێک پەنجەی لەسەر تەرازووەکە دادەنێ و بۆیە تەرازووەکە دوو کیلۆ گرام دەخوێنێتەوە.
ئافرەتەکە دەڵێ زۆر باشە هەردوو مریشکەکە دەبەم!

دەڵێن تا ئیستا مریشک فرۆشەکە سەری لە سەلاجەکە دەرنەهێناوە وبەشوێن مریشکی یەکەم دەگەڕێ.

- ڕاستی وحەقیقەتت لە بیر نەچێ.
- پەتی درۆ کورتە ، وشەرمەزاری بە شوێنە.
- مرۆڤی ڕاستکۆ لە هەموو کات خۆشەویستە.
- کەسایەتی مرۆڤ زۆر جار وابەستەیە بە ڕاستگۆیی.
- کەسی درۆزن هیچ کەس خۆشی ناوێ.
- بە درۆ کردن متمانەی کەسە نزیکەکان لە دەست دەدرێت.
- ڕزق وڕۆزی لەوانیە بە درۆ وفێڵ زۆر بێت بەڵام دڵنیابە بە شتی تر دەبێ قەرەبووی بکەیتەوە ، چ جای لە ڕۆژی دوایی سزای سەختی بە شوێنە.
- مرۆڤ درۆی کرد چاوەڕێی هەموو شتێکیتری لێ دەکرێت.

ئامادەکردن : شێرزاد سید زادە
1069 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 1:44:04 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.