مناڵان
چەند پەیامێکی پەروەردەیی

چەند پەیامێکی پەروەردەیی 

✅ نەیەڵیت
ھیچ کەسێک ھەواڵی ماڵ و خێزان و خانەوادەت لە منداڵەکەت وەربگرێت تەنانەت ئەگەر لە ڕووی سوعبەت و گاڵتەکردن بێت .. وەک:
بۆ کوێ ڕۆشتن؟ 
باوک و دایکت چی دەڵێن؟ 
ئەمەت لە کوێ بوو؟ 
ڕۆژانەکەت چەندە؟
چونکە ئەم شێوازە داب و نەریتی خراپ دروست دەکات لای منداڵ ...

✅ نەیەڵیت
منداڵەکەت قسەت بۆ بگواسێتەوە لەو کەسانەی باسی تۆیان کردوە یان قسەی خەڵکی، 
چونکە ئەمە ھانی دەدات فێری سیخوڕی و قسە ھێنان و بردن و گواستنەوەی نھێنیەکان و وای لێ دێت پەیمان نەپاڕێزێت.

✅ میراتی خراپ بە جێ مەھێڵە
بۆ منداڵەکانت لە ھەواڵی خراپ دەربارەی خزمەکانت بە تایبەت ئەوانەی زۆر لێت نزیکن ھەرچەند شت ڕوویدا بێت لە نێوانتان، وازیان لێ بێنن با بە دڵێکی ساف و پاک و بێگەرد پەروەردە ببن، فێری خووڕەوشتی بەرزیان بکەن، و سیڵەی ڕەحم چێ بەجێ بکەن.

✅ خۆشی بژی
لەگەڵ منداڵەکانت کاتێک منداڵن، چونکە ڕۆژگار زوو دەڕوات و خۆشی کاتی منداڵیان ھیچی نامێنێت چگە لە یادەوەریەکان، یاریان لەگەڵ بکەن، پێبکەنە لەگەڵیان، سوعبەت و شۆخیان لەگەڵ بکەن، لەگەڵیان بچۆ دەرەوە، وەک منداڵ بە لەگەڵیان، و فێربوون و زانست و ئەدەب و خووڕەوشت تێگەڵ بکە لەگەڵ یاری و خۆشیان.

✅سوپاسیان بکەن
کاتێک پیان دەڵێن: سوپاس بۆ منداڵەکانتان ئەوا ئێوە پەیامێکی پەروەردیان پێشکەش دەکەن بە ڕێگایەکی ناڕاستەوخۆ، فێری ئەوە دەبن ھەرکەس چاکەیەکیان لەگەڵیان بکرێت ئەوانیش سوپاسیان دەکەن، بۆیە ئەمەتان لە یاد نەچێت و کەمتەرخەم مەبن لەم بارەیەوە.

✅ توڕەبوون
زۆر جار لە منداڵەکانمان توڕە دەبین لەسەر شتێک شیاوی توڕەبوون نەبوو، و ھۆکاری توڕەبوونمان فشاری زۆری ژیانە لێمان، بۆیە پێویستە جیاوازی بخەینە نێوان فشاری ژیان لەسەرمان و فشاری منداڵەکانمان، بۆیە نابێت منداڵەکانمان ڕگەبەرمان بێت.

✅ ڕایان بھێنە
منداڵەکانت ڕوو لە خودا بکات، و داوای یارمەتی و ھاوکاری لە خودا بکات، و لە بەردەمیدا زۆر )استغفر اللە ولا حول ولا قوة الا بالله) بڵێ.

✅ڕایان بھێنە 
منداڵەکانت ڕێز لە مامەکانیان و خاڵۆکانیان بگرن تەنانەت ئەگەر کێشە و ناکۆکی ھەبێت لە نێوانتاندا، و منداڵەکانتان با پەیوەندیان بەو ناکۆکیانە نەبێت و دوور بن لێی.

✅ ڕایان بھێنە 
منداڵەکەت ئادابی قسەکردن و کوێگرتن و ڕێز لە بۆچوونی کەسانی دیکە، ئەمەش کاتێک دەبێت بە ھێمنی قسەیان لەگەڵ بکەیت، و کوێت لە بۆچونەکانیان بکریت، وفێرت کرد زیاتر کوێبکرێت تا قسە بکات، چونکە کوێگرتن نیشانەی گەورەیی قسەکەر و ڕێزگرتنی بۆچوونی کەسانی دیکە.
ئامادەو وەرگێڕانی: شێرزاد سید زادە

1181 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/20/2020 5:04:04 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.