مناڵان
دایک و باوک چاوەڕێی چیت لێ دەکەن دوای مردن...

دایک و باوک چاوەڕێی چیت لێ دەکەن دوای مردن

  گفتوگۆی نێوان منداڵ ودایک وباوک...

گوتم ئەی دایکە ئەی باوکە بۆکوێ دەڕۆن!؟

گوتیان: ئەی ڕۆڵەکەم  کاتمان تەواوبوو لەمەدوا گەشت دەکەین و بەرەو سەفەر دەڕۆین....
گوتم : ئەی دایک و باوکە بەرە و کوێ دەڕۆن..؟
گوتیان: ئەی ڕۆڵەکەم سەفەرمان دورە لەماڵی پوچ و بێ بەها بەرەو ماڵی ڕاستەقینەمان...
گوتم :ئایا ئەو سەفەرتان درێژە دەکێشێ؟
گوتیان: بەڵێ تا ئەوکاتە بەرەدەوام دەبێت کەزەوی کەسی تێدانامێنێ جگە لە خوا و هەمووی دەچێتەوە بەردەستی ئەو.....
گوتم :توێشووی سەفەرتان پێیە؟؟
گوتیان:بەڵێ توێشوومان پێ یه بەڵام سەفەرەکە زۆر؟زۆر درێژە نازانین ئەو توێشووەی پێمانە بەشمان دەکات یان نا....
تۆبەردەوام توێشوومان بۆبنێرە...
گوتم :چۆن توێشووتان بۆبنێرم کاتێک لەسەفەرن و لام نین؟؟
گوتیان : ڕۆڵەکەم دوعا وپاڕانەوە
دوعابکە و بۆمان بپاڕێوە کەخوا لێمان خۆشبێت و  بەزەیی پێمان دابێتەوە و چاوپۆشیمان لێ بکات....
ئەو توێشووە بۆ ئێمە سودی هەیە و ئاسان دەگات پێمان...
ئەگەر  دوعاکانت ببڕی و کۆتاییان پێ بێنی ،توێشووی ئێمەش تەواو دەبێت و پەکمان دەکەوێ..
گوتم :ئایا جارێکیتر دەتان بینمەوە ؟؟
گوتیان:بەڵێ هەر کاتێک کاتی مانەوە و گەشتی دونیات تەواو کرد دێی بۆلای ئێمە....
 
جوان منداڵەکانت پەروەردەبکە ،چۆن خوا یارمەتی ئێمەی دا تۆمان پەروەردەکرد ،تا ئەوانیش توێشووی تەوات بۆ بنێرن هەر وەکو چۆن تۆ ئێستا توێشوو بۆ ئێمە دەنێری..
گوتم :ئامۆژگاریم بکەن پێش ئەوەی گەشت بکەن.
گوتیان:ئەی ڕۆڵەکەم دونیا و جوانیەکانی فریوت نەدەن.، سەیری ئەوانە بکەن دونیایان زۆر کۆکردەوە بەڵام تەنیا کفنەکەیان لەگەڵ خۆیان برد و لەوانەیە کفنەکەش هی خۆی نەبووبێت...
وەهاوبەش بۆخوا بڕیار نەدەی وهیچ کەسێک لەهیچ شتێک نەکەیە شەریکی خوا، وە گوێ لەکەلامی خوا بگرە:" قورئانی پیرۆز"
وە قسە لەگەڵ خوادا بکەلە:"نوێژە فەڕزەکاندا"
ماڵەکەت بە ئەمانەت لای خوا دابنێ:
   "خێروبەخشینت بیرنەچێ!"
وەهەڵسوکەوتی جوان لەگەڵ خوادا بکە بە:
"بەڕەوشت جوانی و ئاکاری پەسند"
وەهەمیشە و هەمووکات و تاماوی لەگەڵ خوادابە..

*خوایە لەدایک و باوکمان خۆشبە و ڕەحممان پێبکە و لە فیردەوسی بەرز نیشتەجێیان بکە بەبێ لێپرسینەوە و به بێ هیچ سزایەک بەڕەحمەتی خۆت.
ئەی بەبەزەییترینی بەبەزەییەکان و بێگومان تۆ بەسەر هەمووشتێکدا دەسەڵاتت هەیە٭

و.طاهر عثمان وەرتی

1688 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/31/2021 6:56:06 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.