ئامۆژگاری باپیرێک بۆ کوڕەزاکەی
ئامۆژگاری باپیرێک بۆ کوڕەزاکەی
* پیاھەڵدانی زۆر مەکە بۆ ئەو کەسەی خۆشت دەوێ.
* لەگەڵ کەسێک مەبە کۆێرایەڵی فەرمانی خودا ناکات.
* لە کۆڕو مەجلیسدا زۆر قسەو چەنەباز مەبە.
* بە دانیشتنەوە سەڵاو مەکە.
* ئەو ھاوڕێیەی وازی لێھێناویت ھەوڵ مەدە خۆتی لێ نزیک
بکەیتەوە.
* ھاوڕێکانت تاقیبکەرەوە و پاشان ببێت بە ھاوڕێت.
* سامان و سروەت ئەگەر ھەتبوو پێشی خۆتی بخە.
* ئیھانەی کەس مەکە.
* خۆت بە گەورە مەزانە و خاکی بە.
* ئەوەندە نەرم و نیان مەبە زەفەرت پێ بێنن.
* ڕاستگۆ سوێند ناخوات.
* ئەوەی متمانەی بە خۆی ھەبێت بیانوو ناھێنێتەوە.
* دڵسۆز پەشیمان نابێت.
* وەک خۆت بە نەک بە حەزو ئاڕەزووی کەسانی دیکە بیت.
* رێزگرتنت بۆ خەڵک ئەوە ناگەیەنێت کە تۆ پێویستیت پێیانە، بەڵکو
بنەمایەکە لە ئاینەکەت فێری بوویت کە بریتیە لەوەی رێز بکرە
رێزت لێدەگیرێت.
* دەوڵەمەند بە خووڕەوشتی بەرز.
* ئاوڕ مەدە بۆ ئەو کەسانەی لە پاشەمل باست دەکەن چونکە لە
بنەڕەتدا ئەوان لە پشتی تۆن نەک لە پێشەوەت بن.
* بە خەڵک مەڵێ چەند دەخوێنیت وچەندت لەبەرە لە قورئان ، بەڵکو
با قورئان لە ھەڵسوکەوتت بەدی بکەن.
* عیبرەت لەوە نیە تا کوێ قورئانت خوێندوە و لەبەرت کردوە، بەڵام
قورئان تا چەند لە ناختدایە.
* خواردنێک بە فەقیرو ھەژارێک بدە.
* ھاوکاری کەسێک بکە پێویستی بە ھاوکاری ھەبێت.
* ڕەحم وبەزەییت ھەبێت بەرامبەر بێ باوکێک.
* چاکەکار بە لەگەڵ باوک ودایکت.
* دەم بەزەردەخەنە بە بۆ ھەموو کەسێک.
وەرگیڕان و ئامادەکردن و دەستکاری کردن: شێرزاد سید زادە
|