مناڵان
جیاوازی چیە لەنێوان تۆ و کوڕەکەتدا...؟!

جیاوازی چیە لەنێوان تۆ و کوڕەکەتدا...؟!


ئەنیس مەنسور، لەتۆفیق حەکیمی پرسی: جیاوازی چیە لەنێوان تۆ و کوڕەکەتدا...؟!
تۆفیق حەکیم وتی:
اسماعيل ی کوڕم، لەزەمەنێکی جیاواز لەزەمەنی من دا ژیاوە، نە ئەو لەمن باشترە و نە من لەوخراپترم، ئێمە دووکەسی جیاوازین...
کاتی خۆی لەجیلی ئێمەیان دەپرسی ئەو شتەچیە لەدەریا دەپەڕێتەوە، بێ ئەوەی تەڕببێ...؟! ئەوکات ئێمە دەمانگوت، گوێرەکە لەسکی دایکیدا...!
بەڵام ئێستا لەجیلی اسماعیلی کوڕم بپرسی، دەڵێن: فڕۆکەیە... 
هەردوو وەڵامەکانیش ڕاستن...!

(طه حسين)لەبارەی کوڕەکەیەوە دەڵێ: ئێمەجیاوازین، بەڵام پێکەوەهەڵدەکەین و پێکەوەدەژین... من هەندێ شت دەتوانم ئەونایتوانێت... ئەویش هەندێ شت دەتوانێت من نایتوانم... لەژێر یەک میچ دا و لەیەک زەمەنیشدا دەژین... جیاوازین، بەڵام ناکۆک و دژی یەک نین، هەمووشتێک بەشدەکەین لەنێوانماندا، بەبێ بەکارهێنانی چەقۆ و شمشێر... .

لەنێوان هەرجیلێک لەگەڵ جیلی دوای خۆی، کەلێنێک هەیە، بەڵام نابێ ببێتە هۆی کێشەوململانێ وهەوڵی سڕینەوەی ئەوی دی...
 
باوکان، زۆرجار لەبیریان دەچێتەوە کە ئەوانیش مناڵ بوون... مناڵەکانیش لەبیریان دەچێت کەئەوانیش ڕۆژێ دێ گەورەدەبن و دەبنە باوک و مناڵەکانیان ڕقیان لەهەڵسوکەوتیان دەبێتەوە...!

بەڵام... هەتا باوکان و مناڵان باوەڕیان وانەبێت کە تەنها خۆیان لەسەر هەقن... ئەوە هەردوولا دەتوانن بەخۆشی و ئاشتییەوە بەیەکەوەبژین... .

و: حەسەن مەحمود قادر
٢٠٢١/١/٤

752 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2021 4:37:10 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.