مناڵان
کردار و گفتارمان بەرامبەر باوک ودایک

کردار و گفتارمان بەرامبەر باوک ودایک

* ئیبن عەباس دەفەرمێت: ھەرکەس بە ڕۆژو بە شەو خزمەت و 
   چاکەکار بێت بۆ باوک ودایکی ئەوا خوای گەورە دوو دەرگای 
   بەھەشتی بۆ دەکاتەوە.

* ھیشامی کوڕی عەروە دەڵێت: نەفرینکراوە ئەو کەسەی نەفرین لە 
   باوکی دەکات، ونەفرینکراوە ئەو کەسەی نەفرین لە دایکی دەکات 
   (واتە: کەسێک نەفرەت لە باوک یان دایکی کەسێکی دیکە دەکات 
   وئەویش نەفرەت لەم دەکاتەوە، بۆیە وەک ئەوە وایە نەفرەت لە 
   باوک ودایکی خۆی بکات).

* ھەندێک لە ھاوەڵانی پێغەمبەری خودا دەیان وت: وازھێنان لە 
   نزاو .پاڕانەوە بۆ باوک ودایک ئەوا ژیانی ئەو کەسە سەخت و 
   ناڕەحات دەکات.

* کەعبی کوڕی مالیک دەڵێت: خوای گەورە زوو و خێرا تۆڵە وسزای 
   ئەو کەسانە پێش دەخات کە خراپن لەگەڵ باوک ودایکیان، و خوای 
   گەورە تەمەنی ئەو کەسانە زیاد و پڕ خێرو چاکە دەکات کە باشن 
   لەگەڵ باوک ودایکیان.

* ئەبو بەکری کوڕی ئەبو مەریەم دەڵێت تەوراتم خوێندەوە تێیدا 
   نوسراوە: ھەرکەس لە باوکی بدات ئەوا دەکوژرێت.

* محمدی کوڕی مونکەدیر ڕوومەتی دەخستە سەر زەوی و پاشان بە 
   دایکی دەوت قاچت لەسەر ڕوومەتم دابنێ.

* بە پێشەوا (شافعی)یان وت: ئایا لەگەڵ باوک و دایک دژایەتی 
   دەکرێت؟
   وتی: تەنانەت لەگەڵ نەعەلەکانیان نابێ بکرێت.

* سەلماندنی بەڵگە لەشتێکدا بەرامبەر باوک و دایک ئەوە بێ فەرمانیە 
   بەرامبەریان تەنانەت ئەگەر تۆش لەسەر حەق بیت.

* چاکە کردن لەگەڵ باوک ودایک ئەوەیە ھەموو کارێک بکەیت کە 
   دڵیان خۆش بێت بەبێ ئەوەی داوات لێ بکەن.

* کەی دەزانیت کە گەورە بوویت؟
   کاتێک ترست بۆ باوک و دایکت زیاتر دەبێت لە لێترسانیان!!؟؟

* بێ شەرمیە قسەکردنت لەگەڵ خەڵک بە شێوایەک جوانترو شیرینتر 
  ھبێت لەگەڵ قسەکردنت لەگەڵ باوک ودایکت.

* کاتێک باوک ودایکت حیساب بۆ ھەستت دەکەن پێش ئەوەی قسە 
   بکەن و بترسن لە توڕەبوونت ئەوا تۆ بێ فەرمانیان دەکەیت.

* ھەتیوی دوو جۆرە:
- ھەتیوو بوونی بچووک: ئەو کەسەیە باوک ودایکی کۆچی دواییان 
   کردبێت.
- ھەتیوو بوونی گەورە: ئەو کەسەیە ڕەزامەندی باوک ودایکی لە 
   دەستداوە.

* زۆر زۆر سەیری دەم وچاوی باوک ودایکت بکە، لەوانەیە ڕۆژێک 
   بێت چاوەکانت دادەخەیت بە ھیوای ئەوەی ڕوخساریان بێتەوە 
   بەرچاوت.

* باوک و دایکت کاتی منداڵیت تۆیان کردە شازادە، تۆش کە گەورە 
   بوویت ئەوان بکە بە پادشا.

رب اغفر لي ولوالدي وللمؤمنين يوم يقوم الحساب.
اللهم صل وسلم وبارك على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليماً كثيراً 🌹❥‏❥🌹
ئامادە و وەرگێڕان: شێرزاد سید زادە

1155 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2021 4:49:31 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.