مناڵان
حەوت ڕێنمایی بۆئەوەی منداڵەكەت پشت بەخۆی ببەستێ!

حەوت ڕێنمایی بۆئەوەی منداڵەكەت پشت بەخۆی ببەستێ!

د.كەریم شریف قەرەچەتانی

١. ئەگەر كەوت، هەڵی مەستێنەوە، ڕایبهێنە پشت بەخۆی ببەستێ، بەمەرجێ توشی پێكان و ئازار نەبوبێت.

۲. ڕایبهێنە خۆی شوێنەكەی خۆی پاك بكاتەوە، هەوڵبدە خۆی خزمەتی خۆی بكات و خواردن مەكە دەمیەوە.

۳. منداڵەكەت ڕابهێنە چاوەڕێی دەستخۆشی كەس نەبێت لەئەنجامدانی كارەكانی، با چاوەڕێی هاندانی لەكەس نەبێت لەسەرەتادا، واتا مەبدەئی بێت و دواتریش دەستخۆشی لێ بكرێ ئاساییە.

٤. ئەگەر توشی كێشەیەك بوو، ڕایبهێنە خۆی چارەسەری بكات، ئەگەر دەستەوەستانبوو ئەوكات هاوكاریبە و ڕێگای پێشان بدە!

٥. وابكە خۆی دەستپێشخەری بكات لەئەنجامدانی كارەكانی.

٦. ڕێگا مەدە ئەرك و داخوازی زۆر بدات بەسەر خوشك و برا بچوكەكانیدا.

۷. ڕایبهێنە لەكاتی تەنگانەدا پەنا بۆ خوای گەورە ببات، داوای یارمەتی و بەهاناوەچوون لەو بكات.

1006 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/9/2021 3:17:10 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.