مناڵان
بیرۆکەیەکی پەروەردەیی نایاب !
بیرۆکەیەکی پەروەردەیی نایاب !

خانمێک دەڵێت:

هەرکاتێ مناڵەکانم شەڕیان دەبێ، دەڕۆنەلای باوکیان سکاڵای یەکدی دەبەنە لای، پێیاندەڵێت:

بڕۆن، چیتانکردووە و چی ڕویداوە لەسەر کاغەزێک بۆم بنوسن و بۆم بێنن .

ئێستا، سوپاس بۆخوای میهرەبان، منداڵەکانم لەنوسین و ڕەوانبێژی، زۆر نایابن، زۆریش ژیر و تێگەیشتوون و زۆر هێمن و لەسەرخۆن.

بیرۆکەکە بۆیەجوانە چونکە:
ـ نوسین، والەمنداڵ دەکات، چی لەناخیدا هەیە، بێ هەڵچون دەریببڕێت.
ـ نوسین، وایلێدەکات بەشێوازێکی ڕاست بیربکاتەوە.
ـ نوسین، توڕەییەکەی دەمژێت وکپی دەکاتەوە.
ـ نوسین، ڕایدێنێت لەسەر ڕێکخستنی بیرۆکەکانی.
ـ باوکەکەش چەند گێڕانەوەیەکی جیاوازی دەستدەکەوێت، بەپێی ژمارەی منداڵەکان، چونکە هەریەکەیان بەپێی بۆچوون و تێڕوانینی خۆی ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە.

و: حەسەن مەحمود قادر
1466 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2021 5:30:23 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.