مناڵان
نــــامـــەیـــەک بۆ هەموو دایکێک کە منداڵی هەیە
نــــامـــەیـــەک بۆ هەموو دایکێک کە منداڵی هەیە

دایکی ئازیز منداڵەکەت فێر بکە ئێمە ناژین تەنها بۆئەوەی بژین، بەڵکو ئێمە بۆ خودا پەرستی خلق کراوین، فێری جیاوازی نێوان یەکتاپەرستی و هاوبەشدانانیان بکە

دوو ڕێسایان فێرکە
 " هەموو شتێک سوک و کەم دەبێ بەڵام ئیسلام هەرگیز سوک و کەم نابێت، 
هەموو شتێک سوک دەبێ بەڵام دۆسیەکان (قەضيەکان) ی ئێمە هەرگیز نە سوک دەبێت نە کەم دەبێت."

فێریان بکە دین یەکەم شتە دواتر دونیا نەک پێچەوانەکەی، ڕاستی دەمەقاڵیان پێ بناسێنە، باسی ئومەتی ئیسلامیان بۆ بکە کە لە ژێر چ ستەمێک دایە، فێریان بکە چۆن هەوڵ بدەن بۆ سەرخستنی دینەکەیان...

پێش ئەوەی منداڵەکەت بخەوێنی چیڕۆکی ساندرێلا و ئەمیرە خراپەکەیان بۆ باس مەکە، باسی پاڵەوانیەتی خالیدی کوری وەلیدیان بۆ بکە سیفی خوا لە جەنگەکانی یرموک و یەمامە...
باسی دادپەروەری و توندی عمری کوری ختاب یان بۆ بکە کە چۆن ئیمپڕاتۆری فارسی لەناو برد، باسی زیرەکی ابوبکری الصدیق و پاکیزەی و زانستی عائیشە و یەکەم شەهیدی ئیسلام سمیە یان بۆ بکە...

باسی صلاح الدین ایوبی بکە کە چۆن دەوڵەتی شیعەی تێک شکاند و صەلیبی لە قدس وەدەرنا...
باسی عمر المختار بکە کە گیراوە دەڵێت:
"ئێمە هەرگیز خۆمان نادەین بە دەستەوە... یان دەمرین یان سەردەکەوین"

فێریان بکە زانست و جێ بەجێ کردنی پێکەوە لکاون.
ماڵت بکە دەزگایەک کە زانا و بانگخواز و تێکۆشەر لە پێناو دینی ئیسلامی لێ پەروەردە دەبێت..
فێریان بکە کە یەکەم و گۆتا ویست بەرزکردنەوی لا الە الا اللە یە پێیان بڵێ کەبەوان ئەم دینە ڕاوەستاو دەبێ لەم زەویە..
فرتو فێڵی علمانی و دیموکراسیان پێ بناسێنە، وە هیچ حکومێک نییە تەنها حکومی خودای واحد القهار نەبێ، ئەوانی تر هەموو درۆ و دەلەسەن...
فێریان بکە ئەوەی بۆ ئەم دینە بژیێت هەر لە ناخۆشی و تەنگ دایە بەڵام مژدەی خوا زۆر گەورەترو خۆشترە کە ئەویش بەهەشتە

وایان لێ بکە چاویان بریسکە بکات ، فێریان بکە کە خودا پێویستی بەوان نییە تا دینەکەی سەربێخێت بەڵکو ئەوان لەهەموو کات و ساتێکدا پێویستیان بە خودایە، 
فێریان بکە کە خۆشەویستی و ڕق لێ بوونەوە تەنها لەبەر خودا بێت دەبێ، قورئانیان پێ لەبەربکە نەک بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پێشبرکێکان بەڵکو بۆ ئەوە بێ کە کاری پێ بکەن و جێ بەجێی بکەن، فێریان بکە کە ئیماندار هەرگیز تەنازول ناکات لە دینەکەی لەبەر رزق چونکە هەر خودا دەبەخشێ و رازقە...

چی دەبێ گەر هەموو موسڵمانێک بەم جۆرە منداڵەکەی پەروەردە کرد...

چی دەبێ...!!
863 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/26/2021 12:19:02 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.