چەند ئامۆژگاریەکی بەسوود بۆ دایک و باوکان
چەند ئامۆژگاریەکی بەسوود بۆ دایک و باوکان
وەرگێڕان: سوهەیب جەمیل عەلی
▪بەمنداڵەکەت مەڵێ: هەستە نوێژەکەت بکە ئەگەرنا دەچیە دۆزەخەوە!
بەڵکو بڵێ: وەرە بەیەکەوە نویژ بکەین تاوەکو بەیەکەوە بچینە بەهەشت.
▪بەمندالەکەت مەڵێ: هەستە ژوورەکەت پاک بکەوە کە زۆر ناڕێکە!
بەڵکو بڵێ: پێویستت بە هاوکاری من هەیە بەیەکەوە ژوورەکەت پاک بکەینەوە؟چونکە تۆ حەز بە پاک و خاوێنی و رێکخستنی ژوورەکەت دەکەی.
▪بە منداڵەکەت مەڵێ: لەناو ماڵ و لەسەر شەقام یاری بە تۆپ مەکە!
بەڵکو پێی بڵێ: تۆپ شوێنی خۆی هەیە کە ئەویش یاریگایە.
▪بەمنداڵەکەت مەڵێ: هەستە بخوێنەو خوێندن لە یاریکردن گرنگترە!
بەڵکو پێی بڵێ: ئەگەر لە یاریکردن تەواوبووی زوو وانەکانت بخوێنە.
▪بەمنداڵەکەت مەڵێ: لەبیرت نەچێ دوای نان خواردن دەستەکانت بشۆ!
بەڵکو پێی بڵێ: بۆنی دەستەکانتم خۆشدەوێ پاش ئەوەی دەیشۆری.
▪بەمنداڵەت مەڵێ: لەسەر دیوار وێنە مەکێشە!
پێی بڵێ: لەسەر کاغەز وێنە بکێشەو، کە تەواوت کرد بە دیوار هەڵیواسە.
▪بەمنداڵەکەت مەڵێ: ئەوە چیە ئەم وێنە ناشیرینە!
پێی بڵێ: سەرسامم بەو رەنگە جوانانە و دەکرێ پێم بڵێی: وێنە جوانەکەت گوزارشت لەچی دەکات؟
▪بەمنداڵەکەت مەڵێ: لەسەر لای چەپت مەخەوە!
بەڵکو پێی بڵێ: پێغەمبەرەکەمان فێری کردووین لەسەر لای ڕاست بخەوین.
▪بەمنداڵەکەت مەڵێ: گێلە یان نەفام بۆچی ناتوانی وەڵامی پرسیار بدەیەوە؟!
پێی بڵێ: هەقی خۆتە وەڵامدانەوەی پرسیار پێویستی بە هاوکارییە، جاری داهاتوو خۆت وەڵام دەدەیەوە چونکە زۆر زیرەکی.
وەرگێڕانی: Suhaib jamel صهيب جميل
|