مناڵان
تکایە لەمنداڵەکانتان توڕەمەبن! چونکە ئەم مەترسییە گەورانەی ھەیە
تکایە لەمنداڵەکانتان توڕەمەبن! چونکە ئەم مەترسییە گەورانەی ھەیە:

-ڕاھاتنی منداڵ لەسەرتووڕەبوون، تاوای لێ دێت بێ تووڕەبوون بەگوێت ناکات ولەدەست دەردەچێت.

-چاندنی ترس لای منداڵ، ئەمەش تووشی داڕمانی دەکات.
-لەدواڕۆژدا منداڵی تووڕەوسەرەڕۆی لێ دەردەچێ.

-بەتوڕە بوون ڕق وقین لەدڵی منداڵەکەتدا دەچێنی.

-تووشبون بەنەخۆشی شەکرەوبەرزی فشاری خوێن، لەھەمانکاتدا ڕێژەی میزبەخۆداکردنی منداڵیش زیاددەکات.

-منداڵەکە متمانە لەدەستدەدات.

-لاوازی توانای فێربوون،  گەشەوپێگەیشتنی منداڵیش دوادەخات.

-دژایەتی وڕێزنەگرتنی بەرامبەروتێکچوونی لایەنی دەروونی.
بەتایبەت دایکان تکایە وریابن وزیاتر لەکاتی خوێندن یان کۆششی قوتابخانە ئەگەر لێی گەڕێی منداڵەکە خۆی فێرببێ زۆر باشترە لەوەی لەسەر ھەموو بابەتێک شەڕێکی پێ بفرۆشی.
د. محەممەد حەسەن 
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
835 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/14/2021 1:08:29 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.