مناڵان
کاریگەری تەڵاق لەسەر جەستەو دەروونی منداڵ
کاریگەری تەڵاق لەسەر جەستەو دەروونی منداڵ..

کاریگەریی لێک جیابوونەوەی دایک و باوک،وا لە منداڵ دەکات کە گەشەو نمای بەشێوەی درووست لە کەمی بدات و گەشە نەکات، لەوانە:
گەشەی جەستەیی، منداڵ ناتوانێت بە شێوەی ڕێک ڕەفتاری باش بکات و گەشەی سۆزداری لە کەمی دەدات و منداڵ بە شێوەی ناڕێک مامەلە دەکات، تووشی میز بەخۆداکردن دەبێت لە ئەنجامی هەستکردن بە نەبوونی بایەخدان و نەبوونی خۆشەویستیی دایك و باوکی بۆی.
هەستکردنی منداڵ بە خۆبەکەمزانین وگوناهباربوون لە کاتێکدا جیابوونەوەی دایك و باوکی هیچ پەیوەندیی بەوەوە نییە، هەستکردن بە گوناه لە ئەنجامی ئەو هەڵسوکەوتانەی کە دەیکات، گونجاو نییە، لەو کاتەی کە دایك و باوک کێشە لە نێوانیان دەبێت، ناتوانن پێداویستیی منداڵەکان دابین بکەن و بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆی خۆیان.
* منداڵ نایەوێت یەکێک لە دایک،یان باوکی ببینێت، بەتایبەتی کە لەگەلی ناژی ولای ئەو نییەو بەجێی هێشتووەو بیرکردنەوەی نەرێنی بەرامبەر هەیە؛ چونکە بایەخی پێ نەداوەو پشتگوێی خستووە. بۆیە منداڵەکە تەنها خۆشەویستی بۆ یەکێک لە دایک،یان باوک دەبێت کە لەگەڵیدا دەژیت.
* منداڵ فێری کۆمەلیک ڕەوشتی خراپ دەبێت وەکو: درۆکردن و فێڵکردن و دوورکەوتنەوە لەکۆمەڵگاو گۆشەگیری، لەخوێندنیش دوا دەکەوێت و ئاستی پڕاکتیکی منداڵ و پەرەسەندنی پاش دەکەوێت.
* کاریگەریی لێک جیابوونەوەی دایک و باوک،وا لە منداڵ دەکات کە گەشەو نمای بەشێوەی درووست لە کەمی بدات و گەشە نەکات، لەوانە:
گەشەی جەستەیی، منداڵ ناتوانێت بە شێوەی ڕێک ڕەفتاری باش بکات و گەشەی سۆزداری لە کەمی دەدات و منداڵ بە شێوەی ناڕێک مامەلە دەکات، تووشی میز بەخۆداکردن دەبێت لە ئەنجامی هەستکردن بە نەبوونی بایەخدان و نەبوونی خۆشەویستیی دایك و باوکی بۆی.
هەستکردنی منداڵ بە خۆبەکەمزانین وگوناهباربوون لە کاتێکدا جیابوونەوەی دایك و باوکی هیچ پەیوەندیی بەوەوە نییە، هەستکردن بە گوناه لە ئەنجامی ئەو هەڵسوکەوتانەی کە دەیکات، گونجاو نییە، لەو کاتەی کە دایك و باوک کێشە لە نێوانیان دەبێت، ناتوانن پێداویستیی منداڵەکان دابین بکەن و بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆی خۆیان.
* منداڵ نایەوێت یەکێک لە دایک،یان باوکی ببینێت، بەتایبەتی کە لەگەلی ناژی ولای ئەو نییەو بەجێی هێشتووەو بیرکردنەوەی نەرێنی بەرامبەر هەیە؛ چونکە بایەخی پێ نەداوەو پشتگوێی خستووە. بۆیە منداڵەکە تەنها خۆشەویستی بۆ یەکێک لە دایک،یان باوک دەبێت کە لەگەڵیدا دەژیت.
* منداڵ فێری کۆمەلیک ڕەوشتی خراپ دەبێت وەکو: درۆکردن و فێڵکردن و دوورکەوتنەوە لەکۆمەڵگاو گۆشەگیری، لەخوێندنیش دوا دەکەوێت و ئاستی پڕاکتیکی منداڵ و پەرەسەندنی پاش دەکەوێت.
* منداڵ زیاتر تووشی نەخۆشی دەبێت،بەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی سیستەمی بەرگری، بەهۆی کاریگەریی خراپی دەروونی لەسەر جەستەی..
...بۆیە پێویستە لەسەر دایك و باوکی جیابووەوە، کە بە شێوەیەکی درووست، قسە لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن، هەروەها پێیان بڵێن: کەوا خۆشیان دەوێن، ئەگەر ئەو کارەش ڕووی داوە لەنێوانیان،و پێویستە، کات بۆ منداڵەکانیان تەرخان بکەن و ماوەیەک لەگەڵیاندا بمێننەوە،بایەخ بە ڕاسپاردەو بیروبۆچوونی منداڵەکانیان بدەن و  بۆیان ڕوون بکەنەوە کە هۆکاری لێک جیابوونەوەیان چی بووە، بێ ئەوەی قین لە دڵی هەڵبگرێت و وا لە منداڵەکە بکەن هاوڕابێت لەگەڵ ئەو بڕیارەیاندا کە لێک جیابوونەوەیە، هەتا بکرێ دایک و باوک بتوانن منداڵ لە هەمان خانوو بمێنێتەوەو گۆڕانکاری زۆر لە ژیانیدا نەکرێت، لایەنێکیان سەردانی بکات ماوە ماوە بەردەوام و لەگەڵ منداڵەکەیدا دابنیشێت و قسەی لەگەڵدا بکات و گوێ لەکێشەکانی بگرێت و داواکاری و ئارەزووەکانی منداڵەکەی جێبەجێ بکات.
بۆیە تا بکرێ دایك و  باوکی لێکجیا لەسەر ژیانی تایبەت بە منداڵەکانیان ڕێک بکەون؛ تا نەبنە هۆی ئەوەی ژیانی مندالەکانیان وێران بکەن و  پاشەڕۆژیان نادیار بکەن.
پێویستە بەردەوام بەدواداچوون بۆ ڕەفتارو هەڵسوکەوتی منداڵەکانیان بکەن و پێکەوە دایك و باوکی لێکجیابووەوە، ئیش لەسەر ئەوە بکەن منداڵەکانیان بەجوانی پەروەردە بکەن..

شیمال ناسیح
گۆڤاری بڕیار
1002 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/24/2021 12:46:57 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.