مناڵان
منداڵ ئاسوودەیی ڕۆحە
منداڵ ئاسوودەیی ڕۆحە

ھەرچەند ئەرکێکی گەورەو قورسە،دەبێت بە کۆمەڵێک بیرۆکەو پەروەردەی جوانەوە بیانکەینە کۆمەڵگا، بەلام لەگەڵ ئەوەدا ئاسوودەیی ڕۆح و دەروونە کاتێک کاتەکانت لەگەڵیاندا دەبەیتە سەر ھەست بە ئارامی دەکەیت.. بەلام لێزانینێکی گەورەی دەوێت بۆ پەروەردەکردنی.
پێویستە بزانین چۆن ھەڵسوکەوت دەکەین؛چونکە منداڵ لە سەرەتای تەمەنیدا، نابێت قسەی نەشیاوی بەرامبەر بکرێت، لەبەرئەوەی منداڵ لەو تەمەنەدا زۆر بەخێرایی قسە وەردەگرێت و دەیڵێتەوە! ڕۆلی دایەو باوک لە ژیانی منداڵدا، زۆر دەور دەبینێت ئەگەر بتەوێت بە تەندرووستییەکی باشەوە بێتە کۆمەڵگا پێویستی بە پەروەردەکردنێکی درووستیشە، منداڵ لە سەرەتای منداڵیدا، پێویستە فێری ڕاستگۆیی و دەستپاکی بکرێت، نابێت تەنھا وەک فەرمانپێکردن بوترێت، دەبێت ڕاستگۆ بێت دەبێت سەرەتا خۆت ڕاستگۆ بیت لەگەل منداڵەکەدا، پاشان پێی بڵێیت: ڕاستگۆ بە.
بۆنموونە: کاتێک پێی دەڵێیت: فڵان شتم بۆ بھێنە، یان ئاقل بە، کاتێک چووین بۆ ماڵی فلان، جا شتێکی جوانیشت بۆ دەکڕم..کاتێک ئەمەت کردو گوێڕایەلت بوو؛پێویستە کە بۆی بکەیت؛ بۆئەوەی ڕاستگۆیی لا جوان بێت!
نابێت دایک و  باوکان لای منداڵان،کێشەکانیان باس بکەن، ھەروەھا بە گاڵتەش بێت، قسەی نەشیاو بەکار بھێنن؛ چونکە تەرکیزی منداڵ زۆرباشە، دواتر پەروەردەیەکی کەموکووڕی
دەبێت و پێویستە فێری ڕێزگرتن لە بەرامبەری بکەیت، جا چ گەورەتر لە خۆی، چ بچووکتر لە خۆی. . ئەویش لە کاتێکدا دەبێت، کە خۆت بە کردارەکانت نیشانی بدەیت,بۆئەوەی بە ساغی و درووستییەکی باشەوە بھێنرێنە کۆمەلگا..

منداڵ ئاسوودەترین دیاری خودایە...

نیگا محمد 
گۆڤاری بڕیار
584 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/28/2022 5:04:36 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.