كامیان به‌لاته‌وه گرنگه؟ پاك و خاوێنی ماڵه‌كه‌ت، یان به‌هێزبونی ته‌ركیزی منداڵه‌كه‌ت!!!
كامیان به‌لاته‌وه گرنگه؟
پاك و خاوێنی ماڵه‌كه‌ت، یان به‌هێزبونی ته‌ركیزی منداڵه‌كه‌ت!!!
له بایه‌خی یاریكردنی منداڵان تێبگه‌ن. منداڵه‌كانتان با یاری بكه‌ن. چ كێشه‌یه‌ك هه‌یه گرنگی به پاك و خاوێنی مه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م ژووره‌كه‌تان پیس بێت. كامیان به‌لاته‌وه گرنگه؟
ماڵه‌كه‌ت پاك و خاوێن بێت، یان بونیاتی هزری منداڵه‌كه‌ت گرنگتره؟!!
یاریكردن بریتیه له ده‌ركردنی وزه‌یی جه‌سته‌یی و ده‌روونی منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ به شێوه‌یه‌كی دروست گه‌شه بكه‌ن له ڕێگه‌ی یاریكردنه‌وه.
له ڕێگه‌ی یاریكردنه‌وه:
ـ منداڵ ڕه‌نگه‌كان و جووڵه‌ی ده‌ستی خۆی باشتر ئه‌ناسێ.
ـ ئه‌گه‌ر منداڵ یاری نه‌كات هۆشی گه‌شه ناكات.
ـ تا منداڵ زیاتر یاری بكات گه‌شه‌ی خێراتر ئه‌بێت.
ـ یارییه خه‌یاڵیه‌كان هاوكاری منداڵ ئه‌كه‌ن زیره‌كی زیاتر گه‌شه بكات.
به تایبه‌ت ئه‌و منداڵه‌ی هه‌ست بكا سوپه‌رمانه، یان مامۆستایه. یان له فهزادایه..
یاری خه‌یاڵی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ ناوچه‌یه‌كی زیاتری مێشكی به‌كاردێنی!
ـ یارمه‌تی منداڵ ئه‌دات به شێوه‌یه‌كی ئاسایی گه‌شه بكات.
په‌یوه‌ندی به‌هێزی بۆ دروست ئه‌كا.
ـ له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌توانین زانیاری بده‌ین به منداڵ .
ـ وزه‌ی نه‌رێنی منداڵ خاڵیده‌كاته‌وه.
منداڵ زیاتر گوزارشت له هه‌ست و سۆزه‌كانی ئه‌كات. له‌و ڕێگه‌یه‌وه زیاتر له منداڵ تێئه‌گه‌ین داخۆ بزانین له‌سه‌ر خۆیه، یان شه‌ڕه‌نگێزه.
ـ له ئاره‌زوی منداڵه‌كه تێئه‌گه‌ین. منداڵ فێری ڕێكخستنی كات ئه‌كه‌ین. كاتێك دوای ته‌واوبوون یارییه‌كانی ڕێكده‌خاته‌وه.
به هۆیه‌وه ده‌زانین منداڵ حه‌زی له وێنه‌یه یان یاری ده‌ست
یاری له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بكه با بێته پێشه‌نگ.
له‌و ڕێگه‌یه‌وه فێری ڕه‌وشت و به‌هایان ئه‌كه‌ین. جگه له‌وانه جوانترین یاده‌وه‌رییان لا دروست ئه‌كه‌ین له گه‌وره‌ییدا بیریان كه‌وێته‌وه..
و: خالید تۆفیق پێنجوێنی
|