چۆن منداڵەکانمان پەروەردەیێکی دروستی ئیسلامی بکەین؟
چۆن منداڵەکانمان پەروەردەیێکی دروستی ئیسلامی بکەین؟؟؟.
بەشی یەکەم:
لەژێر ڕۆشنایی ئایەتی -:
{يَا أَيٌّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُم وَأَهلِيكُم نَاراً} (سورة التحريم).
ئەی ئیماندارینە خۆتان و کەس وکارتان لەئاگر بپارزن....
دایک وباوک و مامۆستاو کۆمەڵگا بەر پرسن لەبەرامبەر خوا ، لەپەروەردەی نەوەو ڕۆڵەی داهاتوو ، ئەگەر پەر وەردەکەیان دروست بوو ، خۆشی و ئەوانیش بەختەوەری دونیاو دواڕۆژ دەبن ، خۆ ئەگەر پەروەردەی نادروست کران خۆشیان و ئەوانیش بەدبەخت دەبن...
فەرمودەی سەروەرمانە: " كلكم راع، وكلكم مسئول عن رعيته " متفق عليه
موژدەت لێ بێت ئەی پەروەردەکاری سەرکەوتوو بەو فەرمودەیە:-: " فوا لله لأن يهدي الله بك رجلاً واحداً خير لك من حمر النعم " رواه البخاري ومسلم
سوێند بەخوا ئەگەر خوا بەهۆی تۆ وە یەک کەس هیدایەت بدات بۆتۆ باشترە لە ووشترو ماڵی گران بەها.....
موژدە لەو دایک وباوکانەی خەمی پەروەردەو ئیمانی منداڵەکانیانە بەو فەرموود:
"إذا مات الإنسان انقطع عمله إلا من ثلاث: صدقه جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعو له" رواه مسلم
کاتێک مرۆڤێک دەمرێ کردەوەکانی کۆتاییان پێ دێت تەنیا لەو سێ ڕێگایەوە نەبێ، خێری نەبڕاوەی خۆت، زانستێک سودی هەبوبێ، منداڵێکی ساڵح و باش بۆی بپاڕێتەوە..
کەواتە هەنگاوی یەکەم ئەوەیە خۆت باش بکەی، جونکە چاکە لای منداڵەکانت ئەوکارانەن تۆ دەیکەی وخراپە لەزهنی ئەودا ئەو شتانەن تۆ خۆتیان لێ دەپارێزی..
بۆیە خۆباش کردنی دایک وباوک وپەروەردەکاران جوانترین پەروەردەن بۆ ئەوان....
ئینجا دەست بکە بەو هەنگاوانە:
١- منداڵەکەت فێری وتنی" لا إله إلا الله، محمد رسول الله" بکەو بەپێی تەمەنی هەوڵ بدە لەماناو مەبەستەکانی حاڵی بکە وتێی بگەیێنە وردە وردە بەشێوەیەک لەگەڵ تەمەنیدا بگونجێ....
٢- چاندنی خۆشەویستی خواو باوەڕو ئیمان لەدڵیدا ،حاڵی بکە کەتەنیا ئەو دروست کەرو ڕۆزی دەرو یارمەتی دەرو چارەسەرکەرو فریاد ڕەسمانە،لەگەڵیدا نمونەی بەرجەستەو سادەی بۆ باس بکە.
٣-هانیان بدە بۆ بەهەشت و پیان بڵێ :
ئەوانە دەچنە بەهەشت کەنوێژ دەکەن ،ڕۆژوو دەگرن ،گوێڕایەڵی دایک وباوکیانن ،بەکاری باشە خوا لەخۆیان ڕازی دەکەن...
٤- باسی دۆزەخیان بۆ بکەو پێیان بڵێ: کەئەوانەی نوێژ ناکەن و لەگەڵ دایک وباوک خراپن و خوا توڕەدەکەن لەخۆیان و بەحوکمی خوا ڕازی نین و ماڵی خەڵکی دەخۆن بەخیانەت و درۆ و ڕیا........دەچنە ناویەوە....
٥- منداڵەکەت فێر بکە بۆ هەمو کارێکی داوای کۆمەکی یارمەتی تەنیا لەخوا بکات و تێی بگەیێنە کە تەنیا خوا دەسەڵاتی هەیە و هەرچیەک پێی باش بێت وخێری تێدابێ بۆدونیاو دواڕۆژی بەندەکەی بۆی جێ بەچێ دەکات......
و.طاهر عثمان وەرتی..
|