مناڵان
کاریگەری ئەفلام کارتۆن لە سەر پەروەردەی منداڵان
کاریگەری ئەفلام کارتۆن لە سەر پەروەردەی منداڵان 

کاتێک سەیری ئەفلام کارتۆن دەکەین شتێک جێگای سەرنجە وزؤربەی زۆر ئەفلام کارتۆنەکان گرنگی وبایەخی پێ دەدن وجوان وشیرین وناسک وڕۆح سووک پیشانیان دەدن کە ئەویش هەندێ لە گیاندارانە کە بە جوان وناسک وخۆشەویست پیشان دەدرێن ، وەک : بەراز + مارمێلکە + مشک .
دڵنیابن ئەمە هەر وا بێ مەبەست و هەونتە نیە ئەم کارەی دەیکەن بەڵکو پلانێکی داڕێژراوە ومەبەستی گەورەی لە پشتە بۆ ئەوەی منداڵان لە سەر بنەمای تایبەتی خۆیان پەروەردە بکرێن ، بۆ نموونە کە مەبەستەکانیان بێتە دی بریتیە لە : 
١ - ئەو گیاندارانە خۆشەویست بن لای مناڵان.
٢ - لە داهاتوو گومانیان لا دروست ببێ بڵێن بۆ لە ئیسلام ئەمانە گیاندارێکی پیسن وزەرەرو زیانیان هەیە بەڵام ئێمە هەر لە منداڵیەوە بینیومانن کە بە پێچەوانە سوود بەخش بوون.
٣ - هەر لە منداڵیەوە دژایەتی ئیسلامیان بۆ روست ببێ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ.
بەڵام بە داخەوە هەندێ گەناڵ بێ ئەوەی لێکدانەوەی هەبێ بۆ هەندێ شت هەڵدەستن بە دۆبلاج کردن وپەخش وبڵاوکردنەوەی ئەو ئەفلام کارتۆنانە.
بۆیە هیوادارم زیاتر چاوکراوە بین.
وزیاتر لێکدانەوەمان هەبێ بۆ شتەکان.
ناکرێ هەر شتێک ڕەواجی هەبێ خێرا ئێمەش پلانی ئەوان جێ بەجێ بکەین ، وئێمەش خەم سارد ببین وئاگامان لە خۆمان ونەوەکانمان نەبێ یان ببینە فاکتەرێک بۆ جێ بەجێ کردنی پلانی ئەوان ولە داهاتوودا نەوەکانمان لە دەست بدەین. 
شێرزاد سید زادە
508 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 1:16:59 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.