نەوجەوانان
بەراوردێک لە نێوان هەرزەکارەکانی ئێستا و رابردوو!

بەراوردێک لە نێوان هەرزەکارەکانی ئێستا و رابردوو! 

ئێستاکە، بەگەنجانی تەمەن ۱٤ بۆ ۲۰ ساڵی دەڵێن(هەرزەکار)...!

(هەرزەکار)، دەستەواژەیەکی تازەی ڕۆژئاواییە، ئامانجی تەنهاو تەنها دەرهێنان و داڕنینی متمانەبەخۆبوونە لەناخی گەنجانمان و دۆزینەوەی بیانوە بۆ سەرکەشی و ناڕێکیان....!

سەیری گەنجانی مێژووی موسڵمانان بکە لەهەمان ئەوتەمەنەی (هەرزەکاری)ئەوان...!

۱. (عبدالرحمن الناصر)ی تەمەنی ٢١ ساڵ :

 سەردەمی ئەو سەردەمی زێڕینی حوکمڕانی ئەندەلوس بوو... توانی بەسەر هەموو پشێویەکاندا زاڵبێت، ڕابوونێکی زانستی بێ وێنەی بەرپاکرد...!
پاشان بوو بە بەهێزترین دەوڵەتی سەردەمی خۆی، تا وایلێهات سەرکردە ئەوروپیەکان خۆیان لێ نزیک دەخستەوە...!

۲. سوڵتان(محمد الفاتح)ی ٢٢ ساڵ:

قوسطەنطينيەی پایتەختی بێزەنتیەکانی ڕزگارکرد، کە سەرکردە گەورەو بەهێزەکانی دیکە نەیانتوانیبوو ڕزگاری بکەن.

۳. (أسامة بن زيد)ی ١٧ ساڵ :

لەو تەمەنەدا سەرکردایەتی سوپای موسوڵمانانی کرد، لەکاتێکدا سوپاکەی  گەورەهاوەڵانی پێغەمبەری ﷺ لەناودابوو، وەکو پێشەوایانمان( ئەبوبەکر و عومەر)، لەکاتی ڕوبەڕوبوونەوەی گەورەترین سوپای ئەوکاتەی هەموو سەرزەوی ... !

٤. (محمدی کوڕی قاسم)ی تەمەن ١٧ ساڵ :

ڕزگارکاری وڵاتانی(السند) و لەگەورە سەرکردە سەربازیەکانی سەردەمی خۆی بوو...!

٥. (سەعدی کوڕی أبي وقاص)ی ١٧ ساڵ:

یەکەم کەسێ بوو تیری لەپێناوی خوا هاویشت، یەکێکیش بوو لە شەش هاوەڵە ڕاوێژکارەکانی پێغەمبەری خوا بوو ﷺ، هەروەها ئاماژەی بۆ دەکردو دەیفەرموو: 👈 ئەوە خاڵی منە، ئادەی ئێوەش خاڵی خۆتان نیشان بدەن...!
(سەعد ئامۆزای دایکی پێەمبەرمان بووﷺ)

٦. (ئەرقەم ی کوڕی أبي ئەرقەم)ی ١٦ ساڵ:

ماوەی ۱۳ ساڵی لەسەریەک، ماڵی خۆی کردبوو بە بارەگا بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ.

۷. (طەلحەی کوڕی عوبەیدالله)ی ١٦ ساڵ:

بەڕێزترینی عەرەب بوو لەناو ئیسلامدا، لە غەزوەی چیای(ئوحود) بەیعەتی بە پێغەمبەری خوا داﷺ، لەسەر مردن و پارێزگاری لێکرد لەدەستی بێ باوەڕان و نەیهێشت تیرەکانیانی بەربکەوێت تاکوهەردوودەستەکانی شکان، پاشان بە جەستەوگیانی خۆی پارێزگاری لێکرد.

٨. (زوبيری کوڕی عەوام)ی ١٥ ساڵ :

یەکەمکەس بوو لەناو ئیسلامدا شمشێری لەپێناو خواداهەڵکێشا، پشتیوان و سەرخەر و خۆشەویستی پێغەمبەری خوابووﷺ.

۹. (عەمری کوڕی كلثوم)ی تەمەن ١٥ ساڵ:

سەرکردایەتی هۆزی تەغلوبی دەکرد، ئەو هۆزەی کە دەربارەی وتراوە: (ئەگەر بەهۆی دابەزینی ئایینی ئیسلام نەبوایە، ئەوا هۆزی تەغلوب هەمووخەڵکیان دەخوارد)...!

١٠. (موعاذی کوڕی عەمری کوڕی جەموح)ی تەمەن ١٣ ساڵ، و (موعەووەذی کوڕی عەفراء)ی تەمەن ١٤ ساڵ :

ئەودوانە (ئەبوجەهل)ی سەرکردەی سوپای بت پەرستانیان لەجەنگی(بەدر)دا کوشت.

١١. (زەيدی کوڕی ثابت)ی تەمەن ١٣ ساڵ :

لەوتەمەنەدا بوو بە نوسەری وەحی، لە ماوەی تەنها(۱٤)شەودا، فێری هەردوو زمانی( سریانی و یەهودی)بوو، بووبە وەرگێڕی پێغەمبەری خوا ﷺ ، قورئانی پیرۆزی لەبەرکرد و بەشداریکرد لە کۆکردنەوەی قورئانی پیرۆزدا... . 

١٢. (عتاب ی کوڕی ئوسەيد)ی ۱٨ ساڵ: 

پێغەمبەرمان ﷺ، لەوتەمەنەیدا کردی بەوالی مەکە.

ئائەوانە، پیاوانێکبوون لەسەر ئیسلام پەروەردە بووبوون...!

ئێستا دەبێ ڕوون بووبێتەوە، کە ئەو گەنجانەی ئەوکات، کۆمەڵەکارێکیان ئەنجامداوە کە کاری پاڵەوانەکانە... 
بەڵام گەنجانی ئێستایان بەکۆمەڵێ شتی بێ سود مەست و سەرخۆشکردووە و ئاگایان نەوەک لەکاری پاڵەوانێتی نەماوە، بەڵکو ناتوانن بەکارەکانی خۆشیان ڕابگەن.

بەداخەوە...

و: حەسەن مەحمود قادر 🌼

1376 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/29/2020 4:17:31 PM
1

© Copyright 2022 All Rights Reserved.