نەوجەوانان
هەرزەکار لە مێژوودا

هەرزەکار لە مێژوودا

لە ئێستادا گەنجانی تەمەن (چواردە بۆ بیست ) ساڵ بە "هەرزەکار" ناودەبرێن..!

هەرزەکاری : زاراوەیەکی ڕۆژئاوایی هاوچەرخە بە ئامانجی دەرهێنانی متمانە بە خۆبوون لە گەنجان و دۆزینەوەی بەهانەیەک بۆ سەرلێشێواندنیان.

سەیری مێژووی لاوانی ئیسلام بکەن .

1- عبدالرحمن الناصری تەمەن(21) ساڵ:
سەردەمی ئەو سەردەمی زێڕینی فەرمانڕەوایی ئەندەلوسی بوو ، توانی جوڵانەوەیەکی زانستی بێ وێنە بەرپا بکات ، بوو بە بەهێزترین وڵاتی سەردەمی خۆی و هەتا سەرکردەکانی ئەوروپاش لە هەوڵی ئەوەدا بوون خۆیان لێی نزیک بخەنەوە   .  

2- محمد فاتحی تەمەن (22) ساڵ :
فەتحی قسطنطينیەی پایتەختی دەوڵەتی بیزەنتینی کرد ، کە سەرکردە بەهێزەکانی ئەو سەردەمە نەیان توانیبوو ئازادی بکەن.

3- أسامە کوڕی زيدی (17) ساڵ :
بە ئامادەبوونی هاوەڵە گەورەکانی پێغەمبەری خودا(ﷺ) ڕابەرایەتی سوپای موسڵمانانی کرد ، وەک ئەبوبەکر و عومەر خودا لێیان ڕازی بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەورەترین سوپای سەر زەوی لەو سەردەمەدا..!

4- محمد کوڕی القاسم (17) ساڵ :
سیندی ئازادکرد و یەکێک بوو لە سەرکردە سەربازییە پلە بەرزەکانی ئەو سەردەمەی خۆی بووە.

5- سعد کوڕی أبي وقاصی تەمەن (17) ساڵ :
یەکەم کەس بوو کە تیری لەپێناو خوا هاویشت، یەکێک بوو لەو شەش هاوەڵانەی کە ڕاوێژ کاری پێغەمبەری خودا (ﷺ) بوون،  کە پێغەمبەر (ﷺ) ئاماژەی بۆ دەکرد و دەی فەرموو : وە خاڵی منە ئێوەش خاڵی خۆتان نیشانبدەن. 

6- الأرقمی کوڕی أبي الأرقم تەمەن (16) ساڵ :
ماڵەکەی خۆی کردە بارەگایەک بۆ  پێغەمبەری خودا (ﷺ) بۆ ماوەی  سیازدە ساڵ لەسەر یەک .

7- طلحة کوڕی عبيدالله( 16) ساڵ :
 بەڕێزترین عەرەب لە ئیسلامدا ،  لە غەزوەی ئحود بەيعەتی بە پێغەمبەری خودا (ﷺ) دا، کە پارێزگاری لێ بکات هەتا مردن ،تیری کافرەکانی  لێی دورخستەوە و بەگیانی خۆی پاراستی  هەتا دەستەکانی ئیفلیج بوون.
  
8-الزبير کوڕی العوام تەمەن (15) ساڵ :
یەکەم کەس بووە کە شمشێرەکەی لە پێناو خودا هەڵکێشابێت ، هەروەها دۆست و پشتیوانی پێغەمبەر (ﷺ) بووە.
9- عمری کوڕی كلثوم تەمەن (15) ساڵ :
سەرکردایەتی هۆزی تەغلەبی دەکرد، کەدەربارەی ووتراوە ئەگەر هاتنی ئیسلام نەبوایە ئەوا  هۆزی تەغلەب هەموو خەڵکیان دەخوارد ،   
10- معاذ کوڕی عمری کوڕی الجموح(13) ساڵ  و معوّذ کوڕی عفراء (14) ساڵ :
لە شەڕی بەدردا ئەبو جەهلیان کوشت و ئەو لەو کاتەدا سەرکردەی بێباوەڕان بوو .

11- زيدی کوڕی ثابتی تەمەن (13) ساڵ :
بوو بە نووسەری وەحی هەروەها لە (17) شەودا فێری سریانی و یەهودی بووە، بووەبە وەرگێڕی پێغەمبەر (ﷺ) هەروەها هەموو قورئانی پیرۆزی  لەبەر کردووە و لە کۆکردنەوەی قورئاندا بەژدار بووە. 

12- عتابی کوڕی أسيد پێغەمبەر (ﷺ) کردی بە سەرپەرشتیاری مەکە لە تەمەنی (18) ساڵیدا .

ئەمانە ئەو پیاوانە بوون  لەسەر  
دەستی ئیسلام پەروەردەکران.

و.حسنی یحیی.

1271 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2021 4:51:17 PM
1

© Copyright 2022 All Rights Reserved.