بانگخوازی
ئەو کردەوەباشانەی کە دوای مردن پاداشتەکەیان بەمردوو دەگاتەوە
 ئەو کردەوەباشانەی کە دوای مردن پاداشتەکەیان بەمردوو دەگاتەوە 

✍🏻 الشيخ محمد علي الصابوني دەڵێت:

✨ئەوکردەوانەی پاداشتەکانیان بەمرۆڤ دەگاتەوە دوای مردن، تەنها لەوسێ شتەدا کورت نابێتەوە کە لەم فەرمودەیەدا هاتوون: ( إذا مات الإنسان انقطع عمله إلا من ثلاث: صدقة جارية أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعو له).
کاتێ مرۆڤ دەمرێت، کردەوەکانی لێی دادەبڕێن، تەنها سێ شت نەبێ: خێرێکی  نەبڕاوە، یان زانستێک سودی لێ ببینرێ، یان منداڵێکی ساڵح، کە نزای بۆبکات).

✨ نا نەخێر، بەڵکو زۆر کردەوەی زیاتر هەن، چونکە خێری بەردەوام، بنیاتنانی مزگەوت و قوتابخانە و خانەی غەریبان و بێ سەرپەرشتان و جۆگەی ئاو و کڕینی قورئانێک و دانانی لەمزگەوتێک یان شوێنی فێربوون وهەرکردەوەیەکی باشی دیکەش دەگرێتەوە.
پێغەمبەرمانﷺ فەرموویەتی: 
( یەکێ لەوکردەوانەی پاداشتەکەی بەباوەڕدار دەگاتەوە دوای مردنی: ئەوەیە لەکاتی ژیانی و تەندروستیدا ،
زانستێکی بڵاوی کردبێتەوە، یان منداڵێکی ساڵح، یان قورئانێکی لەدوا بەجێمابێ، یان مزگەوتێکی بنیاتنابێ، یان ماڵێکی بۆ ڕێبواران و غەریبان درووستکردبێ، یان جۆگەو ڕوبارێکی درووستکردبێت، یان لەسامانی شتێکی بەخشیبێت، ئەوەدوای مردنیشی پاداشتەکانیانی پێیدەگات). سونەنی ئیبنوماجە. 

✨ پێشەوا (سيوطي) گەیاندوونیەتە دە شت، لە چوار دێڕدا هۆنیویەتیەوە: 
 • إذا مات ابنُ آدمَ ليس يجري
                   عليه من فِعال غير عشر
 علومٌ بثَّها، ودعاءُ نجلٍ
           وغرسُ نخل، والصدقات تجري
 وراثةُ مصحفٍ، ورباطُ ثَغْر
                    وحفرُ البئر، أو إجراءُ نهر
 وبيتٌ للغريب بناه يأوي
                        إليه  أو بناءُ محلِّ ذكرِ
  «الفقه الشرعي الميسر» ج 3 ص99

و: حەسەن مەحمود قادر
1060 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2021 5:33:53 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.