بانگخوازی
تێڕامان لەم ئایەتە پیرۆزە ( لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِن بُيُوتِهِنَّ )
تێڕامان لەم ئایەتە پیرۆزە ( لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِن بُيُوتِهِنَّ ) 

╮کەسێکی دانا ئەم ئایەتە پیرۆزەی : 

( لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِن بُيُوتِهِنَّ ) .. [الطلاق1] .. بۆ داپیرەی خۆێندەوە ، 
دەرئەنجام داپیرەی دەستیکرد بە گریان ...

داناکە وتی داپیرە بۆ دەگریت؟
داپیرە: خوای گەورە چەند بە ڕەحم ومیھرەبانە بە ئێمەی ئافرەتان!!
سەیرکە چۆن خوای گەورە ماڵی دایە پاڵ ئێمەی ئافرەتان !! 
ھەرچەندە ماڵ موڵکێ پیاوە لە بنەڕەتدا ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورە ماڵی دایە پاڵ ئافرەتان ..
بۆ ئەوی ڕوونی بکاتەوە ئەوە مەملەکەتی ئافرەتە وئەو چاودێری و بەڕێوەی دەبا ...

وە ڕوونە ماڵ پیاو خاوەنەکەیەتی ، بەڵام پیاو لای خێزانی دادەنیشێ وساکین دەبێ: (لتسكنوا اليها)
بەڵێ .. ئەوە ماڵی خێزانەکانتانە ..!!

خوای گەورە دەفەرمێت: { لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنْ بُيُوتِهِنَّ } ..

کەواتە بۆ خوای گەورە ماڵی دایە پاڵ ئافرەت ھەرچەندە موڵکی پیاوە؟!

ئەم ئایەتە پیرۆزانە دڵ ودەروونی ئافرەتان خۆش دەکا و ھەست وسۆزیان ڕادەگرێت و چەندین بایەخ وگرنگی وڕێزیان پێ دەدا ..

خوای گەورە دەفەرمێت: ﴿ وَرَاوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَنْ نَفْسِهِ ﴾ .. [يوسف23] ..
زڵیخا لە ماڵی خۆیدا داوای لە یوسف پێغەمبەر علیە السلام کرد کاری بەدرەوشتی ئەنجام بدات لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورە لێرەشدا ماڵی دایە پاڵ زڵێخا نەک عەزیزی میسر .. 

دەربارەی پێغەمبەری خودا ( ﷺ ) خوای گەورە دەفەرمێت: ﴿ وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَىٰ ﴾ .. [الأحزاب33] ..
وە خوای گەورە دەفەرمێت: ﴿ وَاذْكُرْنَ مَا يُتْلَىٰ فِي بُيُوتِكُنَّ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ وَالْحِكْمَةِ ﴾ .. [الأحزاب34] ..

چەند مەزنی ئەی پەروەردگارا !!

ئایا ئەو ماڵانە موڵکی پێغەمبەری خودا (ﷺ ) نیە ، بەڵام لێرەسش درایە پاڵ خێزانەکانی پێغەمبەری خودا (ﷺ ) ؟!
ئەمە چ ڕێزێکە !! 

وە خوای گەورە دەفەرمێت : ﴿ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا الْعِدَّةَ وَاتَّقُوا اللَّهَ رَبَّكُمْ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِن بُيُوتِهِنّ ﴾ .. [الطلاق1] ..
تەنانەت لەکاتی کێشەو گرفتدا وکارەکان دەگاتە جیابوونەوەی ھەر ماڵ ماڵی ئافرەتە ..!!

لە یەک کاتدا ماڵ نەدراوەتە پاڵ ئافرەت ئەویش : 
خوای گەورە دەفەرمێت : ﴿ وَاللاَّتِي يَأْتِينَ الْفَاحِشَةَ مِن نِّسَآئِكُمْ فَاسْتَشْهِدُواْ عَلَيْهِنَّ أَرْبَعةً مِّنكُمْ فَإِن شَهِدُواْ فَأَمْسِكُوهُنَّ فِي الْبُيُوتِ حَتَّىَ يَتَوَفَّاهُنَّ الْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ اللّهُ لَهُنَّ سَبِيلاً ﴾ ..
[النساء15] ..
ئەویش کاتێک ئافرەت فاحیشە و بەدرەوشتی ئەنجامدەدا و چوار گەواھیدەر ڕاستگۆ دێن و گەواھی دەدەن لەسەر ئەو کارە ، لەم کاتەدا ماڵ نادرێتە پاڵ ئافرەت بەڵکو دانیشتویەک وەک دانیشتوانی ئەو ماڵە دەبێت !!

لێرەدا ئەو ڕێزەی لێ دەسێنرێت ..!! 

پاک و پێگەردی بۆ پەروەردگار ئەم قورئانە چەند بە وردی وبە مەبەست وشەکان داڕێژراوە !!

سوێند بێ بە پەروەردگار ھیچ بەرنامە و پەیام وڕێبازێک بە دی ناکەم و نیە وەک ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت گرتبێت ..🌸🍃╮

ئامادەو وەرگێڕان : شێرزاد سید زادە
877 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2021 6:00:18 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.