بانگخوازی
مردنی ستراتیجی!
مردنی ستراتیجی

گەر سەرنجی قورئانی پیرۆز بدەین دەبینین خوای گەورە زۆر بە ڕوونی پێمان دەفەرموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِـمُونَ) آل عمران: 102.
وەهەروەها فەرموویەتی: (وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِـمُونَ) البقرة: 132.
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە مردن بە مسوڵمانێتی واتە ژیانکردن و ڕێکخستنی ژین بە دین بە جۆرێك پێی بگوترێ ژیانی ستراتیجی کە خۆی لەم خاڵانەدا دەبینێتەوە:
1- ماڵ و سامانمان لەو پرۆژانەدا بەکاربێنین کە لەدوای مردنیشمان بەکەڵکمان دێت... 
2- زانست و زانیاریمان بەکاربێنین لەو شتانەی کە سوودی ھەیە بۆ خۆمان و کۆمەڵگا و ئێستا و دواڕۆژمان..
3- ئەفکار و ئەخلاق و ڕەوشتمان بکەینە قوتابخانەیەك و منداڵ و ڕۆڵەکانمان تێیدا بکەینە قوتابی تا ئەوانیش بکەینە نەوەی دواڕۆژ و خەڵکی و ئێمەیش لەسایە و سێبەریان بەهرەمەند بین...
بۆیە با هەوڵبدەین کاتێك دەمرین ئاسوودەترین کەسبین و بەسەرێکی سووك و ڕەحەتەوە سەر بنێینەوە..
هەر بۆیەش پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: (إِذَا مَاتَ ابنُ آدم انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلَّا مِنْ ثَلَاثٍ: صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ، أو عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ، أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ). رَوَاهُ مُسْلِمٌ. 
کەواتە عاقڵ و ژیر کەسێکە ستراتیجی بیردەکاتەوە و ستراتیجی دەژی و ستراتیجیش دەمرێ!!
بۆیە تکایە با هیچ پڕۆژە و نەخشە و فیکرەیەك لەگەڵ خۆمان نەبەینە ژێر گڵ و هەرچی هەمانە و پێمانە لێرە بیچێنین گەر نەمامێکیش بێت... چ جای پەروەردەی ڕۆڵە و خێزان و نەوەی داهاتوو!!
ن.د.محمد سینەمۆکی
696 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2021 6:20:11 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.