بانگخوازی
متمانەت بەخوا هەبێت
متمانەت بەخوا هەبێت...

🍁 کاتێ موسی پێغەمبەر(علیە السلام) بەوشەوە بەرەو لای ئاگرەکە ڕۆیشت بۆئەوەی پڕیشکێک، یا بزوتێک لەئاگرەکە بێنێت،  لەکاتێکدا هەناسەبڕکێی پێگەیشتبوو لەماندوێتیان، هیچ بەخەیاڵیشیدا نەدەهات بەەو ئەوەدەڕوات کە گوێبیستی دەنگی خوای میهرەبان بێت.
بۆیە متمانەت بەخوای میهرەبانت هەبێ

🍁 ابراهيم پێغەمبەر(علیە السلام) سەری کوڕەتاقانەکەی خستەسەرزەوی و چەقۆکەی هەڵکێشا بۆئەوەی سەری ببڕێت.
(اسماعیل)یش بەردەوام دەیگوت:
(افعل ما تؤمر) هیچ کامێکیشیان نازانن کەبەرانێک ماوەی(٥٠٠)ساڵە لەبەهەشتدا بۆئەوساتەوەختە بەخێودەکرێت و سازدەکرێت...
بۆیە متمانەت بەخوای میهرەبانت هەبێ

🍁 کاتێ نوح پێغەمبەر(علیە السلام) لەخوا پاڕایەوە و فەرموی:
" أني مغلوب فانتصر"
(بەڕاستی من شکستم خواردوە، سەرکەوتنم پێبەخشە).
لەوساتەدا بەخەیاڵیدانەدەهات کە خوای میهرەبان هەموو مرۆڤایەتی لەپێناوی ئەودا ژێرئاودەخات و دانیشتوانی جیهان کۆتاییان پێدێت تەنها ئەوانەنەبن کەلە کەشتیەکەدان.
بۆیە متمانەت بەخوای میهرەبانت هەبێ

🍁 موسى پێغەمبەر(علیە السلام) برسی بوو، هاواریشی کۆشکی فیرعەونی پڕکردبوو، هیچ شیرپێدەرێکیشی قبوڵ نەبوو...
هەموویانی سەرقاڵکردبوو !
ئاسيە... شیردەرەکان... پاسەوانەکان
هەمووئەم کێشمەکێشمە بەسۆزو میهرەبانی خوا لەپێناو دڵی ئافرەتێکبوو لەوبەری ڕووباری نیلەوە  تامەزرۆی بینینەوەی منداڵەکەی بوو.
بۆیە متمانەت بەخوای میهرەبانت هەبێ

🍁 هەمووتاریکیەکان بەسەر یونس پێغەمبەردا(علیە السلام)وێکهاتنەوە، خەموپەژارەکان توندتربوون، کاتێ داوای لێبوردنیکرد وتی: ( لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين )
خوای میهرەبان فەرمووی: 
" فاستجبنا له ونجيناه من الغم و كذلك ننجي المؤمنين ".
بۆیە متمانەت بەخوای میهرەبانت هەبێ

🍁 پێغەمبەرمانﷺ لەناوجێگەدا بەدڵتەنگی وخەمباری  پاڵکەوتبوو، هاوسەرەکەی و مامی وەفاتیانکرد، خەمەکانی زیاتریانکرد...
خوای میهرەبان فەرمانی بە(جبریل)کرد سەلامی خوای لەسەربێ، کەبەرزی بکاتەوەو بەرەوئاسمان بیبات، بەپێغەمبەران دڵی بداتەوە وبە فریشتەکان خەموئازاری سوک بکات!
بۆیە متمانەت بەخوای میهرەبانت هەبێ

🍁 کاتێ خوای میهرەبان یوسف پێغەمبەری(علیە السلام) لەزیندان ئازادکرد، هەورەبروسکەی نەنارد تاکو دەرگای زیندان هەڵکەنێت، فەرمانیشی بەدیوارەکان نەکرد کە هەڵتەکێن و درزوکەلێنیان تێدادرووستبێت، نەخێر بەڵکو لەهێمنی شەودا و لەکاتی خەودا خەونێکی بۆخەیاڵی پاشا نارد وتەواو !
بۆیە متمانەت بەخوای میهرەبانت هەبێ

🍁 متمانەت بەخوای میهرەبانت هەبێ، دەستی ملکەچی وپاڕانەوەت بەرزکەوە،  بزانە کەلەسەرووی حەوت ئاسمانەوە، پەروەردگارێکی میهرەبانی دانا و بەسۆز و کاربەجێ هەیە !

🙏🏻 هیچ کەسێکمان نیە بێجگەلەخوا 

🍁 ئێمە گەلێکین، کاتێ دونیامان لێ تەنگ دەکرێتەوە، ئاسمانمان بۆفراوان دەبێت، جا چۆن بێ هیوادەبین ؟!

ن: شێخ محمد ڕاتب نابلسی
و: حەسەن مەحمود قادر
765 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2021 6:55:22 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.