بانگخوازی
کلیلەکانی لێوردبوونەوە و کاریگەربوون بەقورئانی پیرۆز
کلیلەکانی لێوردبوونەوە و کاریگەربوون بەقورئانی پیرۆز:

کلیلی یەکەم:
قورئانی پیرۆزت خۆشبوێت، کەسێ قورئانی پیرۆزی خۆشویست، خوای میهرەبانیشی خۆشدەوێت.

ئەگەر خۆشتبوێت، ئەوەنیشانەی تەندروستیی دڵتە، (أبوعبيد) دەڵێت: 
بەندە ناتوانێ لەخۆی بپرسێتەوە، بەقورئان نەبێ، جائەگەر قورئانی پیرۆزی خۆشویست، ئەوا خوای میهرەبان و پێغەمبەریشی خۆشدەوێت.

زۆر ئەم نزایە بخوێنن:
"اللهم أجعل القرآن العظيم ربيع قلبي" 
ئەی خوای میهرەبان، قورئانی پیرۆز بکە بەبەهاری دڵم !
زۆر(اعوذبالله)بڵێ وپەنابەخوابگرە، بۆئەوەی پەناببەیە لای خوای میهرەبان ملکەچی بۆدەرببڕی. هەروەها زۆر (بسم اللە) بکە، بۆئەوەی سۆزومیهرەبانی خۆیت بەسەردابڕێژێت و ئامادەبیت بۆ وەرگرتنی قورئانی پیرۆز.
زۆر گوێ لەباسی فەزڵ و گەورەیی و حاڵی پێشینەچاکەکانمان لەگەڵ قورئانی پیرۆزبگرە.
بەوشێوەیە، بەرەبەرە دڵت بۆخۆشەویستی قورئانی پیرۆز ئاماده دەبێت وپێی کاریگەردەبێ و بیری لێدەکەیەوە.

 کلیلی دووەم :
 هەبوونی نیەت و نیاز، لەکاتی خوێندنی قورئانی پیرۆز:
با نیازت لەقورئان خوێندنت، تەنها خوای میهرەبان بێت، بۆئەوەی شوێنەوارەکەی ببینی...
● ١. بەنیازی شیفابەخشی قورئان: 
خوای میهرەبان فەرموویەتی:
{وشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ} [يونس:57]  
واتە: قورئان شیفایە بۆدڵەکان.
شیفابەخشی، تەنها بە نوشتە و ڕوقیە بۆچارەسەری جەستە نیە، بەڵکو زۆر لەوە گەورەترە، کەبۆچارەسەری دەردەکانی دڵە.
تۆ قورئانی پیرۆز بەنیازی پاکبونەوەی  دڵ ودەروون دەخوێنی، بۆئەوەی باوڕێکی پتەووبەهێز بچێتەناو دڵ ودروونتەوە.

● ٢. بەنیازی کاروکردەوەی باش:
نیازت وابێ کەتۆ فەرمانی خوات بەجێ هێناوە وداوای پشتیوانی لەودەکەی، ئەوکات قورئان خوێندنت دەبێتەهۆی گرتنەبەری ڕێگا بەرەو خوای میهرەبان.

● ٣. بەنیازی زیاترکردنی پاشەکەوتی کردەوە باشەکانت: 
هەروەک چۆن فەزڵ وگەورەییەکی زۆرت بۆدێ بەهۆی قورئان خوێندنەوە.

● ٤. بەنیازی ڕازونیاز لەگەڵ خوا دا:
بەقورئان خوێندنت مەبەستت ڕازونیازکردن بێ لەگەڵ خوای میهرەبان و بەقورئان بیدوێنی.

کلیلی سێیەم:
بەدەنگ قورئان بخوێنە بۆئەوەی خۆت گوێبیستی دەنگی خۆتبی:
قورئان خوێندن بەدەنگ، زۆرجیاوازە لەخوێندنی بەبێ دەنگ، هاوکاریشت دەکات بۆریاتر برکردنەوە لەقورئان.

 کلیلی چوارەم:
 ئەنجامدانی شەونوێژ بەقورئان:
خوای میهرەبان فەرموویەتی: 
{وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَكَ عَسَى أَنْ يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَحْمُودًا}الإسراء: 79 واتە: لەبەشێکی شەوگارت، خۆت ماندو بکە بەدەورکردنەوەی قورئانەوە، لەشەونوێژدا، کەزیادەئەرکێکە لەسەرتۆ، ئەی پێغەمبەرﷺ، بۆئەوەی پەروەردگارت بتخاتە شوێن و جێگەی بەڕێزەوە، کەتیایدا سپاسکراوبیت.

 کلیلی پێنجەم :
هەوڵدە چەند ڕۆژێک، یا مانگێک خەتمێکی قورئانی پیرۆز تەواوبکەی.
پێداچوونەوەی قورئان، بەتایبەتی ئەوەی لەبەرتکردووە، کەبەەونوێژ باشتر ئەنجام دەدرێت، باشترین ڕێگایە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و تێگەیشتن لە واتاکانی.

کلیلی شەشەم: 
زانین وتێگەیشتنی واتای ئایەتەکان:
یەکێ لەڕاڤەوتفسیرەئاسانەکان بخوێنەوە، بۆئەوەی ئاسانتر لەواتای ئایەتەکان تێبگەی وکارلێکی لەگەڵ بکەی کاریگەربی پێیانەوە.

 کلیلی حەوتەم :
زۆر ئەوئایەتەبخوێنەوە، کە کارت لێدەکات و پێی کاریگەری:
هەروەکو خۆشەویستمان پێغەمبەری خواﷺ، وایکردوە، هەتاکو بەیانی داهاتوە، کە یتی بووە لەم ئایەتەپیرۆزە:
{إِنْ تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ}المائدة: 118
واتە: جائەگەر ئەشکەنجەیان بدەی، ئەوە بەڕاستی ئەوان بەندەی خۆتن و ئەگەر لێیانخۆشبی، ئەوە بەڕاستی خۆت خوایەکی باڵادەست ودانایت.

 داوا لەخوای میهرەبان دەکەین  ئەوە بکاتە باشترین ڕونکردنەوە، بیکا بە باشترین چارەسەر بۆدڵەکانمان، تێگەیشتن وبیرلێکردنەوە و کارکردن بە قورئانی پیرۆزیشمان پێببەخشێت.  

ن: شێخ محمد ڕاتب نابلسی
و: حەسەن مەحمود قادر
955 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/26/2021 12:44:26 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.