لەکاتی بانگەوازدا ئاگاتان لەو ئایەتە بێت..
لەکاتی بانگەوازدا ئاگاتان لەو ئایەتە بێت..
[ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ]
واتە: بانگەوازی بکە بۆلای پەروەردگارت ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئەی باوڕدار ، بەدانایی و لێزانی .وە بە ئامۆژکاری جوان ،وەگفتوگۆیان لەگەڵدا بکە بەجوانترین شێوازی حیوارو گفتوگۆ ، بێگومان پەردگارت باشتر دەزانێ کێ گومڕادەبێت و لەڕێ لادەدات .وەکێش هیدایەت و ڕێنمونی وەردەگرێ.....
بێگومان ئێمە لەسەرمانە دانایی و کارزانی ، ئامۆژگاری جوان ودڵسۆزی ،جوانترین شیوازی گفتوگۆ هەڵبژێرین و بەکاری بێنین لەکاتی بانگەوەزکردن بۆلای دینی خوا . دوای ئەوە کێ هیدایەت وەردەگرێ و کێ گومڕادەبێ ئیشی ئێمەنیە ...
ئێمه پاداشتی خۆمان لای خوا مسۆگەر کردوە.....
بەڵام کاتێک ئێمە دانایی بەکارناهێنین و ئامۆژگاریەکانمان بەقسەی نەرم وخۆش و جوان ناگەێێنین ، لەگفتوگۆدا خۆسەپێن و زمانی ئاگرین بەکاردێنین و قسەکانمان بێ دەلیل و بەرڵگەن ،بواری قسەکردن نادەین بەکەسی بەرامبەر........دڵنیابن بەرپرسین لەگومڕابون و لادانی هەموو ئەوانەی دەنگی ئێمەیان پێ دەگات .......
طاهر عثمان خدر
|