نابێت بانگخوازان ھەژاری خۆشەویست بکەن
شێخ محمد غەزالی دەڵێت:
هەربانگەوازێک، هەژاری لای خەڵکی خۆشەویست بکات...
یاخود وابکات بەبژێویەکی کەم ڕازیبن
یاخود بەژیانی کولەمەرگی وسەرشۆڕی قەناعەتیان پێ بێنێت...
یاخود داوای ئارامگرییان لێبکات، لەسەر قبوڵکردن و ڕازیبوون بە کەمتر لەمافی خۆیان...
یاخود وابکات بەڕیسوایی و سەرشۆڕی ڕازیبن...
بێگومان ئەو بانگەوازە، بانگەوازێکی لاڕێ بوو و درۆیە !
مەبەستی سەرخستن و پشتیوانیکردنی ستەمی کۆمەڵایەتیە !
مەبەستی ماندوکردن شەکەتکردنی جەماوەر و کۆمەڵگایە، بۆخزمەتکردنی تاکێک، یا چەند کەسێک، یا بنەماڵەیەک!
بەرلەهەمووشیان...
ئەوبانگەوازە...
درۆیە بەدەم ئیسلامی پیرۆز و بوختانە بەدەم خوای میهرەبانەوە !
و: حەسەن مەحمود قادر
|