کێن ئەوانەی کە خوای گەورەیان زۆر زۆر خۆش دەویت ؟
کێن ئەوانەی کە خوای گەورەیان زۆر زۆر خۆش دەویت ؟
ــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــ
( وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللَّهِ أَندَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ ۖ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِّلَّهِ ۗ.................... )
٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭ ٭٭٭٭٭
کهسانی واههیه له خهڵکی کههاوبهشی زۆر بۆ خوا پهیدا دهکهن خۆشیان دهوێن وهک خۆشهویستی(ئیمانداران بۆ) خوا ،
ـــ بهڵام ئهوانهی بڕوایان هێناوه زۆر زیاتر خوایان خۆش دهوێت .
باوەڕداران کاتانێک کە خوای گەورەیان زور زۆر خۆش دەوێت ئەبێت ئەم مەرجانەیان تیا بێت :-
1️⃣ ئەبێت خوای گەورە زۆر بەچاکی بناسن . چونکە چەند بەچاکی خوای گەورە بناسیت ئەوەندە چاکتر خوایان خۆش دەوێت .
2️⃣خوای گەورە بەتەنها بپەرستن و هاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار نەدەن . چونکە پەرستنی هەرشتێک هەرچەند بچوک و کەمیش بێت بەشێک لە خۆشەویستی خوای گەورە لە دڵی خاوەنەکەیدا کەم ئەکاتەوە .
3️⃣ ئەبێت باوەڕدار ڕێزگرتنی ڕاستەقینەیان تەنها بۆ خوای گەورە بێت وە بە بەرز و بڵندی بزانن . کەوا ئەکات خۆشە ویستی تەواو لە دڵی ڕێز گر بەرامبەر بە ڕێز لێگیراو دروست بکات ، وە ڕێز لێ گیرتنی ڕاستەقینە خۆشە ویستی ڕاستەقینە لە دڵدا دروست ئەکات ..
4️⃣ نابێت مرۆڤی باوەڕدار هاوەڵ و شەریکی بۆ خوای گەورە بڕیار بدات ، وەک لە خاڵی دووەمدا وتمان بوونی هەر هاوەڵ و شەریک دەبێتە هۆی دروست بوونی خۆشە ویستی بۆ هاوەڵەکە و ئەوەش لە خۆشە ویستی خوای گەورە کەم ئەکاتەوە .
5️⃣ باوەڕداران دەبێت بەتەنها بەندایەتی بۆ خوا گەورە ئەنجام بدەن چونکە ئەم بەندایەتیە وایان لێ ئەکات کەزۆر لە خوای گەورە نزیک بن و ئەم لێ نزیک بونەش وا ئەکات کە تەنها خۆشەویستی تەواویان بۆ ئەو بێت .
6️⃣ ئەبێت باوەڕداران تەنها پشت بە خوای گەورە ببەستن لە هەموو کارێکدا ، چونکە پشت پێ بەستن دەبێتە هۆی بەدەمەوە هاتن ، وە دەمەوە هاتنیش دەبێتە هۆی دروست بوونی خۆشەویستی ڕاستەقینە لە ناو دڵەکاندا .
7️⃣ باوڕداران لە هەموو کارو بارێکی ژیاندا تەنهاو تەنها بۆ لای ئەو بگەڕێنەوە ، وە ئەم گەڕانەوەیەش وا ئەکات کە موسڵمان بەردەوام لەگەڵ خوادا بژی وە ئەم بەردەوام بونی ژیانەش وا ئەکات کەخۆشەویستی تەواوی بۆ خوای گەورە هەبێت .
8️⃣ باوەڕدارانی ڕاستە قینە ئەوانەن کە بەردەوام زمانیان بە زکرو یادی خواوە سەر قاڵە لە هەموو حاڵەتێکدا بە ڕاوەستانەوە وە یان بە دانیشتن وەیان بە ڕاکشانەوە . وە ئەوەی بەم بە ئاگایەوە یادی خوای گەوورە بکات خۆشە ویستی ڕاستەقینەش لە دڵەکەیاندا دروست ئەبێت بەرامبەر بە خوای گەورە .
9️⃣ گوێڕایەڵ و جێبەجێ کاری تەواوی فەرمانەکان خوای گەورەبن بەو پێیەی لە توانایاندا ، چونکە ئەوەی کە کەسێکی زۆر خۆش بوێت زۆریش هەوڵ ئەدات کە داواکاریەکانی جێبەجێ بکات .
بۆیە ئێمەش ئەگەر ئیدعای باوەڕ دەکەین دەبێت خوای گەورەمان زۆر زیاتر خۆش بوێت ئەگەر نا لەناو بازنەی ئەو باوەڕدارانەدا جێمان نابێتەوە کە خوای گەورە باسیان ئەکات و ئەفەرموێت [ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِّلَّهِ ]
واتە: ( ئهوانهی بڕوایان هێناوه زۆر زیاتر خوایان خۆش دهوێت ) .
ئامادەکردنی :یحیی عبداللە.
|