بانگخوازی
ئەو ئایەتەت جێ بەجێ کردووە..؟؟
ئەو ئایەتەت جێ بەجێ کردووە..؟؟

[وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ ](8) المعارج

واتە:ئەوانەی ئەوەی لای دادەنرێ بەئەمانەت دەیپارێزن و ئەو بەڵێنانەی دەیدەن وەکو خۆی دەیبەنەسەرێ و جێ بەجێی دەکەین....

ئەمانەت پارێزی و خاوەنی بەڵێنی خۆبوون لە تایبەت مەندیەکانی ئیماندارانن هەرکەس جێ بەجێیان بکات دەگات بە بەهەشت ....
بە پێچەوانەشەوە ئەمانەت نەپارێزی و بێ وەعدی سیفاتی دووڕوەکانن خوا پەنامان بدات.....

بەکورتی دەمەوێ بڵێم خەڵکە باش و پابەندەکان زۆر جار ئەمانەت ناپارێزن و خاوەنی بەڵێنی خۆیان نین.!!!!
لەوەش خراپتر ئەوەیە بەتاوانیشی نازانن.!!
بۆ هەریەکەیان نمونەیەکی  دووبارەبویەوە...

۱-کاتێک یەکێک قسەیەکت لادادەنێی ،یان باسی کێشەیەکی خۆی دەکات ،یان نهێنیەک لات دەدرکێنێ،  ئەوکات باسی دەکەین کە،دەزانین شتێکی تایبەتەو خاوەنەکەی نایەوێ کەس بزانی!

۲-یان کاتێ بەڵێنی بەشداری دەدەی لە دەرسێک ،کۆڕێک ، بۆنەیەک ، گروپێک ، کارێکی خێری ، زۆر‌ بەئاسانی بەڵێن دەدەین و زۆریش ئاسانی پاشەکشەی لێ دەکەین و هەر واش نازانین گوناهێکمان کردووە!!! زۆر بەسادەی دەڵێین ناویشم نوسی و نەچووم و دەرسیشم هەبوو ئامادەنەبووم ...

ئایا بەڕاست دەزانین کەئەمانە سیفەتی ئەهلی بەهەشت نین.....؟!
کەسێک بزانی ئەمانەتی پێ ناپارێزرێ  نابێت ئەمانەت قبوڵ بکات، وە ئەوەی دەزانی  بەڵێنی پێ ناچێتە سەرێ لەسەرەتەوە دەتوانێ وەعد نەدات و خۆی گوناهـ بارنەکات و کەسێکی بەرامبەریشی گیرۆدەنەکات..
بەهیوای ئەوەی پێداچونەوەیەک بەخۆماندا بکەینەوە....

  و.طاهر عثمان وەرتی
1216 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/27/2021 6:25:49 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.