بانگخوازی
دە تۆش پشکنینێک بۆ ئیمانەکەت بکە
.          دە تۆش پشکنینێک بۆ ئیمانەکەت بکە  .
پەرەوردگار لە ئایەتی ( ٢ ) ی سورەی ئەنفالدا باوەڕداری ڕاستەقینەمان پێ دەناسێنێت ، واتە بۆ ئەوەی جار بەجارێکیش من و تۆش پشکنین بۆ ئیمانەکەی خۆمان بکەین بزانین ئایا ئەو خاڵانەی کە خوای گەورە بۆ باوەڕدارانی دیاری کردون لە ئێمەشدا بونیان هەیە .
دەبا پێکەوە پشکنینێکی سەرەتا بۆ ئیمانی خۆمان بکەین بزانین ئایا باوەڕدارین و لە ڕیزی باوەڕداڕاندا ناومان تۆمار کراوە . سەرەتا پەروەردگار ئەفەڕموێت 
ـــ إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ : بێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ن .
یه‌که‌م/ [[ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ ]] واتە : ( که‌ کاتێک ناوی خوا برا ، ئه‌وه‌ دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و ده‌هه‌ژێت ) . بەڵام ئێمە زۆر جار بە دەیان جار لە لاماندا ناوی خوای گەورە دەبرێت کەچی نەک دڵەکانمان ڕاناچڵەکێت بەڵکو هەر بە خەیاڵیشماندا نایەت کەناوی خوای گەورە براوە .
(دووهه‌م / [[ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُهُۥ زَادَتْهُمْ إِيمَٰنًۭا ]] واتە : (کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات ) . وە ئێمە زۆربەشمان نەک بە خوێندنی قورئان ئیمانمان زیاد ناکات بەڵکو بە بیستنی بێزار دەبین و وە ئەگەر لە کاتێکدا قورئان خوێندن هاوکات بێت لەگەڵ بابەتێکی دونیایی وەک هەواڵێک یان باسێکی دونیایی قورئان و ئایەکانی خوا وەلا دەنرێن لەبەر هەواڵەکە یان باسە دونیایەکە قورئانەکە دەکەیتە قوربانی ئەو باس و بابەتە دونیاییە . .
،، (سێهه‌م[[ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ]] واتە : (له‌ هه‌موو کارو بارێکیشیاندا) هه‌ر پشت به‌ په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن ).کە بۆ ئەم‌خاڵەش پێ ئەچێت پەنا بۆ زۆر شت ببرێت لە ژیاندا بێجگە لە خوای گەورە . هەرچەند پێغەمبەری خوا ﷺ لە فەرموودێکدا لە بارەی رزقەوە ئەفەرمووێت ئەگەر ئێوە پشت بەخوا ببەستن بە پشت بەستنی تەواو ئەوا خوای گەورە رۆزیتان دەدات وەک چۆن باڵندەیەک بەیانی بەسکی برسی لە هێلانەکەی دەر ئەچێت و ئێوارەش بەسکی پڕ دەگەڕێتەوە .
کەواتە ئەگەر بۆ تەواوی کارەکانی ژیانمان پشت بەخوا ببەستین بەوێنەی ڕزق ئەوا خوای گەورە پشتیوان و هاوکارمان دەبێت لەتەواوی ژیاندا .
ـــــــــــــــــــــــ تەواو . ئا : یحیی عبدالله
1016 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/27/2021 6:27:53 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.